نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | احمد عمر ، محسن، نویسنده |
عنوان : | ڕۆمانی هاوچه‌رخى کوردى: توێژینه‌وه‌یه‌کى ڕه‌خنه‌یی پراکتیکی بۆ پێنج ڕۆمان |
تکرار نام مولف : | محسن احمد عمر |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1398 |
صفحه شمار: | دوره 5، شماره 2 - شماره پیاپی 8 اسفند 1398 صفحه 167-197 |
توصیفگرها | ڕۆمانى کوردى ، مێژووى ڕۆمان ، گێرانه‌وه ، ڕه‌خنه‌ى پڕاکتیکى ، ئه‌ده‌بى نوێ ، شیکاریی ڕۆمان |
چکیده : | ئه‌م باسه توێژینه‌وه‌یه‌کى ڕه‌خنه‌یی پڕاکتیکییه له باره‌ى پێنج ڕۆمانى کوردى که له‌م ساڵانه‌ى دوایى بڵاوبوونه‌ته‌وه میرنشینى خاک و خۆڵ، نه‌به‌ز گۆران (2017)؛ پاسه‌وانانى خودا، عه‌تا محه‌مه‌د (2019)؛ سه‌رده‌مى گریانى به‌لقیس، جه‌بار جه‌مال غه‌ریب (2018)؛ یاداشتى عه‌تر و ئاگر، به‌یان سه‌لمان (2018)؛ ده‌ریاس و لاشه‌کان، به‌ختیار عه‌لى (2019). ئه‌م ڕۆمانانه بێ هیچ گومانێک ده‌شێ نوێنه‌رایه‌تیى ڕۆمانى نوێ و هاوچه‌رخى کوردى بکه‌ن، هه‌ڵبه‌ت له پاڵ زۆر ڕۆمانى تری هاوشێوه. له به‌شى یه‌که‌مدا باس له سه‌رهه‌ڵدانى رۆمان ده‌کرێ له ئه‌ده‌بى جیهانى، به تایبه‌تى ئه‌ده‌بى فرانسى، پاشان ئه‌م ئه‌زموونه به‌راورد ده‌که‌ین به ئه‌زموونى رۆماننووسیى کوردى. ڕۆمانى کوردى له چاو ڕۆمانى ڕۆژئاوایى به گشتى و ڕۆمانى فرانسى به تایبه‌تى، مێژوو و ئه‌زموونێکى دوور و درێژى نییه، له ڕوانگه‌ى ئێمه‌وه ته‌واوى سه‌ده‌ى بیسته‌م به سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنى ڕۆمانى کوردى له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیست و یه‌که‌م سه‌رده‌مى ڕۆمانى نوێى کوردییه که ده‌شێ به زۆر شێوه و شێواز هه‌موو تایبەتمەندییەکی ڕۆمانى تێدابێ به‌و شێوه‌یەی له جیهاندا ناسراوه. به‌شى دووه‌م تایبه‌ته به پێشینه‌ى توێژینه‌وه، به‌و نووسین و سه‌رچاوانه‌ى پێشتر ئه‌نجام دراون، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه‌ش مێژوو و کاریگه‌ریى دیاریکراوى خۆیان هه‌یه. به‌شى سێیه‌م تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌گرانه و شیکردنه‌وه‌یه‌کى ره‌خنه‌یى و پراکتیکى بۆ پێنج ڕۆمانى ناسراوى کوردى که ده‌شێ ببنه ڕۆمانى مۆدێل له ئه‌ده‌بى کوردی‌دا |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15786 |
زبان مدرک : | کوردی |