دسترسی همگانی(OPAC) نام کتابخانه در اوپک

ڕێنوێنی گه‌ڕان ساکار

له‌ گه‌ڕانی ساکار ده‌توانی یه‌ک یان چه‌ند وشه‌ بۆ گه‌ڕان به‌ کار بێنی. گه‌ر له‌ چه‌ند وشه‌ بۆ گه‌ڕان که‌ڵک وه‌رگری. گه‌ڕان به‌ پێی وشه‌ به‌ وشه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێ. بۆ وێنه‌ گه‌ر دوو وشه‌ی پرۆگرامی کومپیوته‌ری بۆ گه‌ڕان به‌کار بێنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ت بۆ دێنێته‌وه‌ که‌ یه‌کێ له‌م سێ حاڵه‌تانه‌ بێت: ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ته‌نیا وشه‌ی پڕۆگرامی تێدایه‌، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ته‌نیا وشه‌ی کومپیوته‌ری تێدایه‌، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هه‌ردوو وشه‌ی پرۆگرامی کومپیوته‌ری له‌ خۆ گرتووه‌.

هه‌روه‌ک بینیتان کرده‌هێمای(operator) پێش گرێمانه‌ له‌م سیسته‌مه‌دا (OR) به‌ مانای "یا"یه. واته‌ یان ئه‌م، یان ئه‌و، یان هه‌ردووکیان. له‌ گه‌ڕاندا دانانی مه‌ودا به‌ مانای OR ه‌. ئه‌م  کرده‌ هێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ پانتایی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ی دۆزینه‌وه‌ به‌رفراوان بێت.

ده‌توانن به‌ مه‌به‌ستی جوراوجۆر له‌ کرده‌هێمای تریش که‌ڵک وه‌رگرن. وه‌ک:

کرده‌هێمای (AND) که‌ به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌ڵگه‌ێک بدۆزێته‌وه‌ که‌ هه‌ردوو وشه‌که‌ی تێدا بێت. ئه‌م کرده‌هێمایه‌ به‌م شێوه‌ به‌کار دێت پرۆگرام + کومپیوته‌ر

کرده‌ هێمای (NOT) به‌ مانای جگه‌. گه‌ر له‌ به‌ین دوو یان چه‌ند وشه‌ دا له‌ هێمای (-) که‌ڵک وه‌رگری، ئه‌ به‌ڵگانه‌ی که‌ وشه‌ی دوای هێمای تێدابێت نایهێنێته‌وه‌. بۆ وێنه گه‌ڕانی‌ پرۆگرام - کومپیوته‌ر ئه‌و به‌ڵگانی پیشان ده‌دا که‌ پرۆگرامی تێدایه‌ به‌ڵام کومپیوته‌ری تێدا نییه‌.

سه‌رنج:

  1. دوو کرده‌هێما وه‌ک (+ -) له‌ په‌نای یه‌کدا به‌کار نابرێن.
  2. ده‌توانی به‌ که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ دوو که‌وان ئه‌م کرده‌هێمایانه‌ به‌ کار بێنی. وه‌ک:

 

 موبایل - (پرۆگرام + کومپیوته‌ر)

له‌ ریزبه‌ندی ئاکامی گه‌ڕاندا ئه‌و به‌ڵگانه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ریز ده‌کرێن وا زۆرترین رێژه‌ی وشه‌ی گه‌ڕاوی تێدایه‌. له‌ ناو ئه‌وانه‌شدا به‌ پێی ئه‌لفبێ ریزده‌کرێ.

له‌ گه‌ڕان دا پیتی گه‌وره‌ له‌ گه‌ڵ بچووک جیاوازی نییه‌.

فێڵه‌کانی تر بۆ گه‌ڕان:

  • هه‌ر کات رێنووسی وشه‌ێک نازانی ئه‌ستێره‌ (*) به‌ کاربێنه‌. وه‌ک. س*م. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و وشانه‌ی که‌ سه‌ره‌تایان س و کۆتاییان م بێت، ده‌یدۆزێته‌وه‌. وه‌ک سیسته‌م، سه‌لام، سام، سه‌رم، هتد
  • گه‌ر بته‌وێ دوو یا چه‌ند وشه‌ له‌ ته‌نیشت یه‌ک بن ده‌بێ له‌ هێمای " " که‌ڵک وه‌رگری. وه‌ک "له‌تیف هه‌ڵمه‌ت". گه‌ر " " به‌ کار نه‌هێنی وه‌ک پێشتر باسمان کرد، مه‌ودا به‌ مانای کرده‌هێما OR ه‌.