نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | ئاسۆس حەمە ، ئەڤین، نویسنده |
عنوان : | شێوازی شیعری چنار نامیق لە ڕوانگەی شێوازناسیی ئەرکییەوە |
تکرار نام مولف : | ئەڤین ئاسۆس حەمە ، سافیە محمد احمد احمد |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1398 |
صفحه شمار: | دوره 5، شماره 2 - شماره پیاپی 8 اسفند 1398 صفحه 199-221 |
شناسه افزوده : | موحەمەد ئەحمە ، سافیە، نویسنده |
توصیفگرها | شێوازناسی ، چنار نامیق ، پەیام ، نێرەر شێوازناسیی ئەرکی |
چکیده : | شێواز بریتییە لە رێگاکانی بەکارهێنانی زمان، هەر دەربرینێک بە شێوازی جیاجیا گوزارشت دەکرێت کە جیاوازن لە یەکتر. توێژەران بە سەرنجدان و لێوردبوونەوە گەیشتوونەتە ئەوەی کە دەربرینی ئەدەبی پلەی شیعرییەتی بەرزترە لە دەربرینی ئاسایی؛ شێوازی نووسەریش لە هەموو ئەو بنەما و رەهەندانە سەرچاوە دەگرێت کە لە دەقێکی ئەدەبیدا هەیە. گومان لەوەدا نییە هەر دەقێک ناسنامەی خاوەنەکەی هەڵدەگرێت، چونکە هەڵقووڵاوی هەست و دنیابینی و ئەو قۆناغەیە کە تێیدا ژیاوە، بەمەش شێوازی نووسەرێک لە نووسەرێکی تر جیاواز دەبێت. ئەرکی شێوازناسی دیاریکردنی ئەو بنەما شێوازییانەیە کە دەقێکی ئەدەبی لێ پێکدێت، لەو رووەشەوە شێوازناسیی ئەرکی کار لەسەر بنیاتی ناوەوە و دەرەوەی دەق دەکات. لەو سۆنگەیەوە چنار نامیق وەک شاعیرێکی ژن، شێوازی تایبەت بەخۆی هەیە و شیعرەکانى چەند بنەمایەکی هونەری لە خۆ دەگرن. هەر ئەمەش وای کرد ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی شێوازی شیعری چنار نامیق لە روانگەی شێوازناسیی ئەرکییەوە ئامادە بکەین و ئاماژە بە بەشێک لەو هونەرانە بکەین کە شێوازی شیعری شاعیریان دەردەخەن. توێژینەوەکەمان پێک دێت لە دوو بەشی سەرەکی: لەبەشی یەکەمدا چەمکی شێواز و شێوازناسی و شێوازناسیی ئەرکیمان روونکردۆتەوە؛ لە بەشی دووەمدا شیعرەکانی چنار نامیق لە روانگەی شێوازناسیی ئەرکی خراوەتە بەر باس |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15787 |
زبان مدرک : | کوردی |