نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | دستوره ، کاوه، نویسنده |
عنوان : | یارسان لە نێوان دوو بەرداشی ڕەوشتی و ئاکاریدا: بە سەرنجدان بە دەقە ئەدەبییەکان |
تکرار نام مولف : | کاوە دستوره |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1399 |
صفحه شمار: | دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10 اسفند 1399 صفحه 177-192 |
توصیفگرها | ڕەوشت ، ئاکار ، بەسووژەبوون ، یارسان ، زات |
چکیده : | توێژینەوەی بەردەست هەوڵێکە بۆ پێشکەشکردنی دوو گریمانە سەبارەت بە ئایینی یارسان. لە گریمانەی یەکەمدا ڕووە ڕەوشتییەکانی ئەم ئایینە دەخرێنە ڕوو. بە وردبوونەوە لە دەقە یارییەکان هەندێک ڕوو و ڕەهەندی ڕەوشتی و سوژەییانە دەردەکەوێت، کە جیاوازیان دەکاتەوە لە هەندێ ئایینی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گریمانەی دووەم هەوڵێکە بۆ پیشاندانی ڕووە ئاکارییەکانی ئەم ئایینە. بە پێچەوانەی ڕووە ڕەوشتییەکانی یارسان، دەقگەلێکی بێئەژماریش لای یارسان دەست دەکەوێت کە زۆرتر جەختکردنەوەیە لە سەر ڕووی ئاکاریی ئەم ئایینە. ئەگەر ڕەوشت بەو ڕوانگەیە پێناسە بکەین کە تێیدا «پەیوەندی بە خود» یان «پەیوەندی لەگەڵ خود» دەردەکەوێت و گەر ئاکاریش بریتیبێت لە کۆد و پرەنسیپەکان، دەتوانین ببینین کە لە دەقە یارسانییەکاندا، ڕەوشت پێگەیەکی بەرز و سەردەستی بە نسبەت ئاکارەوە نییە، ئەگەر تەنانەت پێگەیەکی خوارتریشی لە چاو ئاکاردا نەبێت. ئەم لێکۆڵینەوەیە، بە پلەی یەکەم، بە دوای پیشاندانی ناوەرۆکی ئەم دوو گریمانەیەیە لە ناو هەندێ لە دەقە پیرۆزە یارییەکان. لە ئایینی یارساندا، هەر بە هەمان شێوە کە جەخت لە سەر ڕەوشت دەکرێت، قامکیش لە سەر ئاکار و بەئاکاریبوونیش دادەنری. دەقەکانی یارسان دەمانخەنە نێوان دووفاقەیی و دووبەرداشی لەم چەشنەوە. هەبوونی ڕووی ڕەوشتی، ئەم ئایینە دوور دەکاتەوە لە ئایینە یەکتاپەرستەکان، بەڵام ڕووی ئاکاریی ئەم ئایینە، لێکچوویی زۆریش لە نێوان ئەم ئایینە و ئایینە یەکتاپەرستەکانیش دەردەخات |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15813 |
زبان مدرک : | کوردی |