نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | وەیسی ، هیوا، نویسنده |
عنوان : | ڕیالیزمی جادوویی له ڕۆمانی «دواهه‌مین هه‌ناری دونیا»ی به‌ختیار عه‌لیدا [وتار = مقاله] |
تکرار نام مولف : | هیوا وەیسی، محه‌ممه‌دزاهید سه‌عیدی ته‌بار، عه‌تا ئەڵماسی |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1394 |
صفحه شمار: | دوره 1، شماره 1 - شماره پیاپی 1 آذر 1394 صفحه 101-130 |
شناسه افزوده : | سەعیدی تەبار ، موحەمەد زاهید، نویسنده ئەڵماسی ، عەتا، نویسنده |
توصیفگرها | ڕیالیزمی جادوویی ، ڕۆمان ، به‌ختیار عه‌لی ، دواهه‌مین هه‌ناری دونیا |
چکیده : | تێکه‌ڵاویی راستییه‌کانی ژیان له‌گه‌ڵ دابونه‌ریته‌کان، بڕواکان و خهیاڵپهروهرییه لهڕادهبهدهرەکانی خه‌ڵکانی ناوچه‌ی کارائیب که ئامێتهیهکه له بیر و بڕوای کۆیله ره‌شه‌کانی ئه‌فریقا له‌گه‌ڵ نه‌ریتی سوورپێسته‌کانی به‌ر له کۆلمپ، هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی شێوازی نووسینی ریالیزمی جادوویی بوو. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای پاڵدانی ئه‌م رێبازه به ئەمریکای لاتین و گابریه‌ل گارسیا مارکێزی کولومبیاییهوه، ناتوانرێت ئه‌م شێوازه نووسینه به ته‌نیا تایبه‌ت به ئه‌م ناوچه‌یه بزانین، چونکوو سووچگهلێک له ره‌چه‌ڵه‌که سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م شێوازه نووسینه، ده‌بێت له ئه‌ده‌بیاتی رۆژهه‌ڵات، ئه‌ده‌بیاتی خۆماڵی و ناوچه‌یی ئێران‌دا بپشکنین. به‌م پێیه رۆمانی دواهه‌مین هه‌ناری دونیا، یه‌کێ له پڕۆفیشناڵترین رۆمانگه‌لی کوردییه که به‌ختیار عه‌لی هه‌وڵی داوه له چوارچێوه‌ی ریالیزمی جادووییدا پێشکه‌شی بکات. له‌م رووه‌وه ئه‌م نووسینه ده‌یهه‌وێ چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی تێکنیکه‌کانی شێوازی نووسینی ریالیزمی جادوویی له‌م رۆمانه‌دا، بخاته به‌ر ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وه. توێژینه‌وه له دۆزراوه سه‌ره‌تاییه‌کاندا پیشان ده‌دات که ئه‌م رۆمانه نووسراوه‌یه‌که که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی ریالیزمی جادوویی تێدایه و نووسه‌ر به هه‌موو شاره‌زاییه‌وه و به دوور له هه‌ر چه‌شنه دادوه‌ری و ههڵوێستگیرییهکهوه، راستییه بایه‌خدار و قووڵەکانی کۆمه‌ڵگای خۆیی له دۆخێکی خه‌یاڵی و نائاشنادا ده‌ربڕیوه، به چه‌شنێک که خوێنه‌ر له لێکجیاکردنه‌وه‌ی دونیای راسته‌قینه و دونیای خه‌یاڵیدا تووشی گومان و دوودڵی ده‌بێت و له‌م نێوه‌نده‌دا، بهرجهوەند و دیمه‌نگه‌لێکی نوێمان بۆ ده‌کاته‌وه که له‌وێدا ژیانێکی مرۆیی ئایدیال و هیوابه‌خش و به‌دوور له ده‌مارگیری و دوگماتیکگهلی ملهوڕانه و فاشیستیانه وێنا کراوه |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15386 |
زبان مدرک : | کوردی |