نوع مدرک: برنامهها و فایلهای کامپیوتری سرشناسه قەهرەمانی ، جەعفەر، نویسنده عنوان : شیکردنەوەی درکە لە شیعری کلاسیکی کوردیدا تکرار نام مولف : جعفر قهرمانی ناشر: دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی سال نشر : 1399 صفحه شمار: دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10 اسفند 1399 صفحه 133-146 توصیفگرها زمانی شیعری ، ڕەوانبێژیی ئەدەبی ، وێنەی شیعری ، درکە چکیده : شیعر و پەخشان وەک هەموو هونەرەکانی دیکە بۆ پەیوەندی لەگەڵ بەردەنگی خۆیان پێویستیان بە چەند کەرەستەیەک هەیە؛ یەکێک لەم کەرەستانە، درکەیە. هەر لە کۆنەوە پسپۆڕانی ئەدەبی ئاماژەیان بە کارتێکەریی درکە لەسەر شێوازی ئاخافتنی ئاسایی و شیعر کردووە و وەک شێوازێکی دەربڕینی ئەدەبی پێناسەیان کردووە. لەم وتارەدا، درکە و جۆرەکانی لە شیعری کلاسیکدا بە شێوازێکی نوێ شرۆڤە کراوە. درکە، وشە، دەستەوشە، یان ڕستەیەکه بێژەر بە شێوازێک بەکاری دێنێت کە مەبەست لە دەربڕینی، واتای نهێنییە. زۆرێک لە واتاکان ڕەنگە ئەگەر بە شێوازی ئاسایی دەرببڕدرێن؛ زۆر کارتێکەر نەبن. درکە واتاکان بە شێوازی هونەری دەگەیەنێت و ئەم تایبەتمەندییەش بێگومان لە زانستی ڕەوانبێژییەوە سەرچاوە دەگرێت. شوێنی سەرهەڵدانی درکە، ئاخافتنی ئاسایی خەڵکە و لە پەیوەندییەکانی ڕۆژانەی ئاخێوەرانی کۆمەڵگادا ڕۆڵی بووە و لە کات و شوێنی تایبەتدا بۆ گەیاندن و ئاگادارکردنەوە بە مەبەستی جۆراوجۆر بەکار هاتووە. درکە ئاوێنەی فەرهەنگە و ئاستی ڕۆشنبیریی نەتەوەیی دەردەخات؛ لای هەموو ئاخێوەرانی زمانی دایکی بەکار هاتوووە، واتە مۆری کۆمەڵی پێوەیە و مانەوە و نەمانەوەی پەیوەندی بە بڕیاری کۆمەڵەوە هەیە. لە ڕووی دەروونییەوە درکە کارتێکەریی بەهێزی لەسەر ئاخێوەرانی هەر نەتەوەیەک هەیە؛ جاری وایە هاندەرە و جاری واشە هیوابەخش و ساڕێژکەری ئازارە دەروونییەکانە. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە جیاوازیی درکە و ڕازەکانی خواستن، خوازە و پەند تاوتوێ بکرێت و پاشان لایەنی جوانیناسی درکە لە شیعری کلاسیکدا شرۆڤە بکرێت. ئەم توێژینەوەیە بە شێوازی وەسـفی–شیکارانە درکە و جۆرەکانی لە شیعری کلاسیکدا تاوتوێ کردووە. هەوێنی سەرەکی ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەم پرسیارانە بووە: هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی درکە لە ئەدەبیاتدا چییە؟ بۆچی بێژەر ناڕاستەوخۆ وتەکانی دەردەبڕێت؟ بەو پرسیارانەوە دەچینە ناو مژاری سەرەکیی وتارەکەوە لینک ثابت رکورد: ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15810 زبان مدرک : کوردی
شماره ثبت شماره بازیابی نام عام مواد محل نگهداری بخش وضعیت ثبت وضعیت امانت فاقد شماره ثبت لێکدانەوەی شیعری «هەڵۆ»ی سوارە لە روانگەی پێکهاتەخوازییەوە [وتار = مقاله] (1394) / قەهرەمانی ، جەعفەر، نویسنده
نوع مدرک: برنامهها و فایلهای کامپیوتری سرشناسه قەهرەمانی ، جەعفەر، نویسنده عنوان : لێکدانەوەی شیعری «هەڵۆ»ی سوارە لە روانگەی پێکهاتەخوازییەوە [وتار = مقاله] تکرار نام مولف : جهعفهر قههرهمانی ناشر: دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی سال نشر : 1394 صفحه شمار: دوره 1، شماره 1 - شماره پیاپی 1 آذر 1394 صفحه 131-147 توصیفگرها شیعری"هەڵۆ" ، پێکهاتەخوازی ، شێعری گێڕانەوەیی چکیده : کارایی گێڕانەوە لە زمانی شیعردا لە کۆنەوە باو بووە و گێڕانەوە، گرێدراو بە کۆنترین دەقەکانە و لە زۆربەی دەقەکانی وەک ئیلیاد و ئۆدیسەی هۆمێرۆس و بەردنووسەکانی گلگامیش و هتد، رۆڵی سەرەکیی بینیوە. لەم توێژینەوەیەدا سەرەتا ئاوڕێکی کورت لە مێژووی رێبازی پێکهاتەخوازی دەدرێتەوە و پاشان بە پشتبەستن بە روانگەی نووسەری ناسراوی پێکهاتەخواز، گرێماس، پێکهاتەی شیعری گێڕانەوەیی «هەڵۆ» ی سوارە ئێلخانیزادە شرۆڤە دەکرێ. لە لێکدانەوەی ئەو شیعرە بەهۆی ئەوەی بنەمای چیرۆکی هەیە، هەر دوو توخمی «دەقی گێڕانەوە» و «چیرۆکبێژ» بوونیان هەیە و بە وردی تاوتوێ دەکرێن. لەم سەردەمەدا کەمتر رەخنەیەک هەیە کاریگەری و کاردانەوەی بیروڕای پێکهاتەخوازیی تێدا بەدی نەکردرێ. شیعری هەڵۆ، بریتییە لە دیمەن و روانگەی جیاواز و دژواز یان ئامۆژگاری کە لە راستیدا تیشک دەخاتە سەر پانتایەکی بەرز و ئارمانی لە تایبەتمندییەکانی مرۆڤ و ئەو بابەتە وەک بایەخ بەرز دەنرخێنێ. وێکەوتنی هەڵۆ و قەلەڕەشە و ئاکار و سروشت و رەوشی جیاواز و دژواز، بابەتی ئەو شیعرە لەخۆ دەگرێ. رەوتی گێڕانەوە ناڕاستەوخۆ زەینی خوێنەر بۆ لای خۆی رادەکێشێ و دەیخاتە بیرکردنەوە. رەوتی چیرۆک لەم شیعرە جووڵەکردن لە ئارامی و ئۆقرەیی سەرەتایی بەرەو هەڵچوون و پاشان گەڕانەوە بۆ ئارامییە. ئەو چیرۆکە خاوەنی کەسایەتییەکی (character) وا دەبینین کە بە شێوەیەکی کارا، کارتێکەریی لە سەر رۆح و بیری خوێنەر هەبێ. دیالۆگ بە شێوازێکی ئەدەبی بەڕێوە چووە و رۆل، شوێن و پێگەی کەسایەتیی هەڵۆ و قەلەڕەشەی نواندووە و خوێنەر لە دژایەتی هزر و تێڕامانی هەر دوو کەسایەتیی چیرۆک ئاگادار دەکاتەوە. لایەنی کۆمەڵایەتی قارەمانی چیرۆک ئەرێنییە و بە شێوازێکی هونەری وێنا کراوە. ژانری ئەدەبی شیعری «هەڵۆ»، ئەدەبیاتی فێرکاری) (Didactic Literature لە جۆری تەمسیل (Allegory)ە لینک ثابت رکورد: ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15387 زبان مدرک : کوردی
شماره ثبت شماره بازیابی نام عام مواد محل نگهداری بخش وضعیت ثبت وضعیت امانت فاقد شماره ثبت