| نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
| سرشناسه | مردوخ روحانی ، احسان، نویسنده |
| عنوان : | نەتەوەخوازی و کێشی شیعری کوردی |
| تکرار نام مولف : | ئێحسان مەردوخ ڕۆحانی |
| ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
| سال نشر : | 1399 |
| صفحه شمار: | دوره 6، شماره 1 - شماره پیاپی 9 شهریور 1399 صفحه 247-264 |
| توصیفگرها | نەتەوەخوازی ، کێشی شیعر ، شیعری ئازاد ، شیعری کلاسیک ، شیعری عەرووزی ، شیعری بڕگەیی |
| چکیده : | پیشاندانی کاریگەریی رووداوە سیاسییەکان لەسەر گۆڕانی کێش، روانگەیەکی نوێیە کە لەم وتارەدا باسی لێدەکرێ. لەم توێژینەوەیەدا لە بیرورای حەسەنپوور و وەلی لەسەر مێژووی نەتەوەخوازیی کوردی و پەیوەندیی دەقی ئەدەبی بە رووداوە سیاسییەکانەوە و هەروەها جۆرەکانی کێش لە زمانەکانی دنیادا کەڵک وەرگیراوە. جۆرەکانی کێش لە زمانی کوردیدا عەرووزی و بڕگەیین کە لە عەرووزییەوە بو بڕگەیی گۆڕاوە. سەرنجی ئەم لێکۆڵینەوەیە لە سەر زاری کرمانجیی ناوەڕاست لە کوردستانی رۆژهەڵات و باشوور لە سەردەمی نالی تا کۆتایی دەیەی ١٩٨٠دایە. لەم وتارەدا گۆڕانکاریی کێشی شیعری کلاسیکی کوردی، لە زاڵبوونی کێشی عەرووزی بە سەر زاراوەی کرمانجیی ناوەراست تا زاڵبوونی کێشی بڕگەیی- وەکوو هێمایەک لە گۆڕانکاریی پێناسەی کورد و بەهێزتر بوونی نەتەوەخوازیی کوردی- تاووتوێکراوە. یەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانی کێشی شیعر، بە بڕوای توێژەر، بزووتنەوەی نەتەوەخوازانەیە. بەم بۆنەشەوە بەرهەمی هەندێک لە شاعیرە بەناوبەنگەکانی کورد - لە کوردستانی رۆژهەڵات و باشووردا- بە شێوەی مێژوویی -بەڵگەیی تاووتوێکراوە و سێ قۆناغی عەرووزی، بڕگەیی- عەرووزی و بڕگەیی دیاریکراوە. وەک دەردەکەێ، گۆڕانی کێشی شیعری کرمانجیی ناوەڕاست لە عەرووزییەوە بۆ بڕگەیی هاوکاتە لەگەڵ سەرهەڵدان و پەرەسەندنی بزووتنەوەی نەتەوەخوازانە کورد لە شەڕی دووەمی جیهانیدا |
| لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15801 |
| زبان مدرک : | کوردی |