نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | عیزەدین ، سامان، نویسنده |
عنوان : | گۆران و هێمن لە ڕۆژنامەى کوردستان چاپى تاراندا |
تکرار نام مولف : | سامان عزالدین |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1398 |
صفحه شمار: | دوره 5، شماره 2 - شماره پیاپی 8 اسفند 1398 صفحه 261-283 |
توصیفگرها | گۆران ، هێمن ، ڕۆژنامەی کوردستان ،
شیعری کوردی ،
نوێخوازی |
چکیده : | وتاری بەردەست توێژینەوەیەکە لەبەر ڕۆشنایى وتارەکانى ناو ڕۆژنامەى کوردستان (١٣٣٨- ١٣٤٢) کە لەبارەى هەر دوو شاعیرى دیارى گەلەکەمان، گۆران و هێمن-ەوە نووسراون، پێگە و ڕۆڵى هونەرى و ئەدەبى هەر دووکیان ڕوون دەکەنەوە. تەوەری یەکەمى توێژینەوەکە تەرخان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵ و پێگەى شاعیرێتیى گۆران لە بوارى نوێکردنەوەى شیعرى کوردى و کاریگەریی لەسەر شاعیرانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان. هەموو ئەو وتارانەى لەو ژمارە تایبەتەى کە بۆ کۆچى گۆران تەرخان کرابوو، خراونەتە بەر خوێندنەوە. لێرەشەوە کۆمەڵێک ڕاستى و تێڕوانینى نوێمان لە بارەى شاعیرەوە گەڵاڵە کردووە کە دەکرێ ببنە بناغەى زانستى بۆ پێگە و ڕۆڵى گۆران لە نوێ کردنەوەى شیعرى کوردیدا. تەوەری دووەم تەرخان کراوە بۆ خستنەڕووى شیعر و وتارەکانى هێمن. هەوڵ دراوە وەڵامى ئەو پرسیارە بدرێتەوە کە بۆچى هێمن دەستکارى شیعرەکانى کردووە لە پاش بڵاوکردنەوەى. لەگەڵ ڕاڤەکردنى گۆڕینى بڕوا و هەڵوێستى لە بیرى ناسیونالیستى کوردییەوە بۆ بیرى ناسیونالیستى ئێرانى. ڕوونکردنەوەى ئەو وێستگە گرنگەى ژیانى هێمن، ئامانجى تویژینەوەکەیە، کە دوو شیعرى بۆ شا نووسیوە و بۆخۆی لەبارەیانەوە هیچى نەوتووە. لە ڕوانگەى دەروونناسییەوە ڕوومان لەو هەڵوێستەى شاعیر کردووە کە دواى دابڕانى لە جەماوەرەکەى و بێئومێدبوونى، ڕوو لە ڕۆژنامەى کوردستان دەکات و لە کۆتاییشدا کۆمەڵێک ئەنجاممان خستۆتە بەردەست |
لینک فایل دیجیتالی : | https://jokl.uok.ac.ir/article_61425.html |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15789 |
زبان مدرک : | کوردی |