نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | شەبانی ، ئەحمەد، نویسنده |
عنوان : | شێعری منداڵان، بە کەیفی گەورەساڵان: خوێندنەوەی شێعری کوردیی منداڵان له کوردستانی ئێراندا |
تکرار نام مولف : | احمد شبانی |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1399 |
صفحه شمار: | دوره 6، شماره 1 - شماره پیاپی 9 شهریور 1399 صفحه 59-74 |
توصیفگرها | منداڵ ، منداڵیی ، شێعری منداڵان ، گەورەساڵان ، کوردستانی ئێران |
چکیده : | سەرنجدان بۆ منداڵ و منداڵیی، وەک چەمک یان قۆناغێکی تایبەت لە ژیانی مرۆڤ، زەمەنێکی زۆر تێناپەڕێ. بە گوتەی فلیپ ئاریس، لە چاخەکانی ناوەڕاستدا، هیچ هێما و ئاماژەیەک بۆ چەمکی منداڵیی لە ئارادا نەبووە. ئێستا، بە پێچەوانەی سەردەمانی پێشوو، منداڵ وەک بوونەوەرێکی هەستیار، شیاوی سەرنج و ئاوڕدانەوەی تایبەتە. ئەگەر لە ڕابردوودا منداڵ وەک سووژەیەک نەبیندراوە و بۆ «منداڵی»یش، وەک تافێکی ناوازە، هیچ بایەخێک دانەندرابێت. بە بۆنەی دەزگا کۆمەڵایەتییەکانی وەک خێزان و پەروەردە و جیهانی سایبێری، تێڕوانین بۆ منداڵ تووشی گۆڕانی بنەڕەتی بووە. یەکێک لەم بەستێنانە کە بۆتە مەکۆی رامان و کارکردن بۆ منداڵان، ئەدەبیاتە. لەم ناوەشدا، شێعر، جێگەیەکی تایبەتی هەیە. شێعری منداڵان، بە پێچەوانەی ئەو ڕەوتەی کە لە ناوچەی ئێمە پەرەی ساندووە، کارێک نییە کە بە ئاسانی بە دەستەوە بێت. بەڵکوو پێویستی بە شارەزایی و ئەزموونی بەهێزی شاعیرە لە بووارەکانی خوێندنەوەی منداڵیی. ئەرگیۆمێنتی سەرەکی ئەم وتارە ئەمەیە کە شێعری منداڵان لای ئێمە، نەک بە حەزی منداڵان و ڕەچاوکردنی هەستیارییەکانی قۆناغی منداڵیی، بەڵکوو بە خواست و حەزی گەورەکان و بە نزمترین ئاستی مەعریفی چالاکانی ئەم بوارە بەرهەم دێت. لەم وتارەدا، پاش ئاوڕێکی کورت لە چەمکی منداڵ و منداڵیی، باسی تایبەتمەندییەکانی شێعری منداڵان دەکرێ و هەوڵ ئەدرێت لە چەندین کتێب و نموونە شێعری کە لەم ساڵانەی دواییدا لە کوردستانی ئێران چاپ و بڵاو بۆتەوە، لێکۆڵینەوە بکرێت |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15794 |
زبان مدرک : | کوردی |