![]()
شیکاریی گێڕانه‌وه‌ناسانه‌ی گێڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوێکی کەنیشک‌کوژی (1399) / موحەمەدی ، فەرهاد، نویسنده
![]()
نوع مدرک: برنامهها و فایلهای کامپیوتری سرشناسه موحەمەدی ، فەرهاد، نویسنده عنوان : شیکاریی گێڕانه‌وه‌ناسانه‌ی گێڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوێکی کەنیشک‌کوژی تکرار نام مولف : فرهاد محمدی ناشر: دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی سال نشر : 1399 صفحه شمار: دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10 اسفند 1399 صفحه 163-176 توصیفگرها گێڕانه‌وه ، گێڕانەوەناسی ، ئایدیۆلۆجی ، کەنیشک‌کوژی ، بایەخە کۆمەڵایەتییەکان ، دەوری هۆکار چکیده : ژیانی ئاسایی و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک گونجاوترین و گرنگترین به‌ستێنه بۆ لێکدانه‌وه و شیکاریی گێڕانه‌وه جۆراوجۆره‌کانی ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی، چونکه له زۆربه‌ی کاتەکاندا بۆچوون و ڕوانگه‌ی جیاوازی تاکه‌کان له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌بێته هۆی فرهچهشنبوونی گێڕانه‌وه‌کانی ڕووداوێکی تایبه‌ت. له‌م ڕووه‌وه به ڕاڤه‌کاری و شیکاریی گێڕانه‌وه جیاوازه‌کانی ڕووداوێکی تایبه‌ت که له ژیانی ئاسایی‌دا ڕووی داوه، ده‌توانین له بواری گێڕانه‌وه‌ناسیدا، به‌تایبه‌ت له‌م لایه‌نه‌وه که بیر و هزر و ئایدیۆلۆجیی تاکه‌کان له به‌دیهاتنی گێڕانه‌وه جیاوازه‌کاندا چ ده‌ورێکی هه‌یه، کۆمەڵێ زانیاریی پڕبایه‌خ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵدراوه به شێوازێکی کرده‌یی، چه‌ندین گێڕانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ڕووداوێکی تایبه‌ت ڕاڤه بکرێ. ڕووداوه‌که ئه‌مه‌یه «باوکێک که‌نیشکه‌که‌ی خۆی به‌هۆی ڕەدووکەوتنی له‌گه‌ڵ کوڕێکدا ده‌کوژێت». ئه‌م ڕووداوه ده‌کرێ به شێوازی جۆراوجۆر و به چه‌شنێک بگێڕدرێته‌وه که هه‌ر یه‌ک له گێڕانه‌وه‌کان جیاوازیی بنه‌ڕه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا هەبێت، لەبەر ئەوەی که‌سایه‌تیی تاکه‌کان و ده‌رئه‌نجامی کۆتایی گێڕانه‌وه‌که له هه‌ر یه‌ک له‌م گێڕانه‌وانه‌دا ده‌گۆڕدرێت و جیاواز دەبێت. ده‌ور و که‌سایه‌تیی باوکه‌که، که‌نیشکه‌که، کوڕه‌که، هه‌روه‌ها ده‌وری ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و فه‌رهه‌نگییه‌کان له‌م گێڕانه‌وانه‌دا ده‌گۆڕدرێ و له هه‌ر کامدا به شێوازێکی جیاواز ده‌رده‌که‌وێ. ئەم توێژینەوەیە، کە بە شێوەی شیکارانە ئەنجام دراوە، ئامانجەکەی ئەوەیە چۆنیەتیی بەدیهاتنی گێڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوی بەرباس شی بکاتەوە و هۆکارەکانی دیاری بکات. دەستکەوتی وتارەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە سه‌رچاوه‌ی جیاوازیی گێڕانه‌وه‌کانی ڕووداوی ئاماژه‌پێکراو بۆ بەرگریمانەکانی ڕوانگه‌ی وەگێڕ و ئه‌و هۆکاره ده‌گه‌ڕێته‌وه که وەگێڕ له‌و لایه‌نه‌وه ڕووداوه‌که دەگێڕێتەوە لینک ثابت رکورد: ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15812 زبان مدرک : کوردی
شماره ثبت شماره بازیابی نام عام مواد محل نگهداری بخش وضعیت ثبت وضعیت امانت فاقد شماره ثبت ![]()
نەریتی ئەدەبی و داهێنەرێتیی هونەری لە شیعری کلاسیکی کوردی‌دا: بە سەرنجدان بە شیعری کوردیی ناوەندی و سەروو (1401) / موحەمەدی ، فەرهاد، نویسنده
![]()
![]()
نوع مدرک: برنامهها و فایلهای کامپیوتری سرشناسه موحەمەدی ، فەرهاد، نویسنده عنوان : نەریتی ئەدەبی و داهێنەرێتیی هونەری لە شیعری کلاسیکی کوردی‌دا: بە سەرنجدان بە شیعری کوردیی ناوەندی و سەروو تکرار نام مولف : فرهاد محمدی ناشر: دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی سال نشر : 1401 صفحه شمار: دوره 8، شماره 1 - شماره پیاپی 13 شهریور 1401 صفحه 187-202 توصیفگرها شیعری کلاسیکی کوردی نەریتی ئەدەبی داهێنەرێتیی هونەری پاشخانی شیعری نێواندەقێتی چکیده : شیعری کلاسیکی کوردی لە بواری وێنە شیعرییەکان، بابەتەکان، چەمکەکان، وشەکان و زاراوەکانەوە خاوەن وەها ئاستێکی بەرز و پێکهاتەیەکی یەکگرتوو و تۆکمەیە کە وەکوو بەڵگە دەیسەلمێنن بەبێ پاشخانێکی دەوڵەمەند بەدینەهاتوون و بێگومان لە ڕێگای ئاشنایەتی لەگەڵ ئەزموونگەلێکی شیعرییەوە بووە کە لەو ئاستەدا دەرکەوتوون. لە ڕوانگەی تیۆریی ئەدەبیی نێواندەقێتیشەوە ئەم بابەتە دانپێدانراوە کە پاشخانێکی شیعری لە بەدیهاتنی لایەنی وێنەیی، واتایی و پێکهاتەیی شیعری کلاسیکی کوردی دەوری گێڕاوە. لە نێوان تەواوی ئەو ئەگەرانەی کە ڕەنگە بیر و سەرنجی توێژەرانی بەرەو لای ڕابکێشرێت، بەپێی هێماکانی نێودەقی و دەرەوەیدەقی دەسەلمێندرێت کە پاشخانی شیعریی شیعری کلاسیکی کوردی بۆ شیعری کلاسیکی فارسی دەگەڕێتەوە؛ بەم بۆنەوە وێنەگەلێکی شیعری و زۆرێک بابەت لە نەریتی ئەدەبیی شیعری کلاسیکی فارسییەوە هاتۆتە نێو شیعری کلاسیکی کوردییەوە و بەردەوام لە شیعری شاعیران‌دا دووپات بۆتەوە. هەرچەند ئەم تایبەتمەندییە لە هەر سێ لقی شیعری کلاسیکی کوردی‌دا دەبینرێت، بەڵام لە شیعری گۆرانیدا، بە بەراورد لەگەڵ شیعری کوردیی ناوەندی و سەروودا، لاواز و کاڵترە. لەم توێژینەوەیەدا چۆنیەتیی کەڵکوەرگرتنی شاعیرانی کلاسیکی کورد لە نەریتە ئەدەبییەکانی شیعری کلاسیکی فارسی تاوتوێ دەکرێ تا ڕوون ببێتەوە کە لە چ بابەتگەلێکی شیعریدا زۆرتر نەریتە ئەدەبییەکان دەرکەوتوون و ڕادەی داهێنەرێتینواندنی شاعیرانی کورد لە چ ئاستێکدایە. بەپێی دەستکەوتەکانی توێژینەوەکە، کاردانەوەی نەریتە ئەدەبییەکان لە شیعری غینایی و عیرفانیدا زۆرتر بەدیدەکرێ و شاعیران هەوڵیان داوە لە نێو بازنەی ئەم نەریتانەدا داهێنەرێتی و نوێکاری بنوێنن. خوڵقاندنی مەزموونی نوێ و خۆماڵیکردنەوەی وێنە شیعرییەکان و بابەتەکان، بەرچاوترین شێوەیە کە شاعیرانی کورد لە نێو نەریتە ئەدەبییەکانی شیعری کلاسیکی فارسی‌دا داهێنەرێتییان نواندووە لینک فایل دیجیتالی : https://jokl.uok.ac.ir/article_62390.html لینک ثابت رکورد: ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15917 زبان مدرک : کوردی
شماره ثبت شماره بازیابی نام عام مواد محل نگهداری بخش وضعیت ثبت وضعیت امانت فاقد شماره ثبت