نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | هیدایەت ، عوسمان، نویسنده |
عنوان : | سازدانی دژەبیرەوەری له ڕۆمانی کوردیدا: خوێندنەوەی سێ بەرهەمی عەتا نەهایی |
تکرار نام مولف : | عوسمانه هیدایەت |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1400 |
صفحه شمار: | دوره 7، شماره 1 - شماره پیاپی 11 شهریور 1400 صفحه 115-132 |
توصیفگرها | بیرەوەریی مێژوویی ، بیرەوەریی گشتگیر ، دژەبیرەوەری ، بیرەوەریی بەرەیی ، ڕۆمانی کوردی |
چکیده : | به هۆی چەقبەستوویی سازدانی بیرەوەریی میژوویی لەگەڵ ئیدیۆلۆژیی دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوەدا، سازدانی بیرەوەریی مێژوویی پەرەی سەندوووه. دەوڵەت-نەتەوەکان به تایبەت له ڕۆژههڵاتی ناویندا دەستیان داوەتە سازدانی بیرەوەریی مێژوویی گشتگیر و کەمینه ئێتنیکییەکانیان به تایبەت نەتەوەی کورد، بۆ بەرەنگاری، دژهبیرەوەرییان سازاندووه. بۆ باسکردن لەسەر سازاندنەوەی بیرەوەری و ئیستراتژییەکانی دژەبیرەوەری، کەڵکمان لە ڕوانگەی بیرەوەریی خەڵکیی ڕێبازی بیرمنگام و بیرۆکەی دژەبیرەوەریی فۆکۆ وەرگرتووه. پێشگریمانەمان ئەوە بووه که ڕۆمانی کوردی توانیویەتی ئهم سازاندنەوه بگرێتە ئەستۆ و بۆ ئهم مەبەستە له مێتۆدی شیکاریی گێڕانەوەیی کەڵکمان وەرگرتووه. ڕۆمانی یەکەمی عەتا نەهایی، گوڵی شۆڕان ، بە شێوازی ڕیالیستی و بە ستراتژیی خوێندنەوەی واقیعە سیاسییەکانی ڕابردوو بە نێونجێتیی ترۆماکان، ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک لە بەرامبەر دەسەڵاتی نەخوازراو و کەڵکوەرگرتن لە فۆلکلۆر و بە هێماسازیی کەسایەتییەکان، باس لە ڕووداوگەلێک دەکات کە هاوکات لە نێوان شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی و لە کاتی دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوە لە ئێراندا، بە سەر خەڵکی کورددا هاتووە و بوونە هۆی پچڕان و ئاڵۆزیی بیرەوەری لای ئەوان. ڕۆمانی دووەمی نەهایی، باڵندەکانی دهم با، باسی ئەزموونی بەرەیەک و ئەزموونی شکستەکانی دەکات. ئەم ڕۆمانە بە ستراتژیی وەبیرهێنانەوە بۆ سازاندنەوەی بیرەوەریی بەرەیەک و هەروەها ڕۆمانتیککردنەوەی لەحن بۆ پیشاندانی کارەساتی فەرامۆشی، لە بەرەیەک باس دەکات کە بە خولیاکانیان نەگەیشتوون و بیرەورییەکانیان فەرامۆش کراون. ڕۆمانی سێیەم، گرهوی بهختی ههڵاڵە، بە خوێندنەوەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و واقیعە سیاسییەکانی، سیاسیکردنەوەی فۆلکلۆر و کەڵکوەرگرتن لە چیرۆکه کۆنهکان و هەروەها، باسکردنی کێشەی پەنابەری و سازاندنەوەی مێژوو، دەیهەوێت ئەزموونێکی نوێ لە بیرەوەریی بەرەیی ساز بکات. لە ئەنجامدا، ئەم سێ ڕۆمانە بە سازدانی بیرەوەریی بەرەیی، دژەبیرەوەرییەک ساز دەکەن کە بیرەوەریی لەخوارەوە بۆ سەره و، لە دژی بیرەوەریی ناسیۆناڵیزمی ئێرانی که بیرەوەریی گشتگیری ساز کردووه و لە سەرەوە بۆ خوارە، دەوەستێنەوه |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15822 |
زبان مدرک : | کوردی |