نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | قارەمانی ، جەعفەر، نویسنده |
عنوان : | خوێندنەوەیەکی نوێی دیوانی حەریق، بە سەرنجدان بە ئاستی زمانی (لێکدانەوەی ن. کەڵهوڕ) |
تکرار نام مولف : | جەعفەر قارەمانی |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1400 |
صفحه شمار: | دوره 7، شماره 2 - شماره پیاپی 12 اسفند 1400 صفحه 231-251 |
توصیفگرها | شیعری کلاسیک ساخکردنەوەی زانستی شیعری حەریق |
چکیده : | لە ناو هەموو نەتەوەکاندا، ئهدهبى کلاسیک وەک بناغەیەکی بەهێز ناسراوە و دەکرێت زۆرێک لە بەسەرهات، ڕووداو، بارودۆخی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، خەڵکناسی و تەنانەت بەشێک لە ڕاستییەکانی مێژوویی لە ناو ئەدەبی کلاسیک و بەتایبەت شیعری کلاسیکدا هەڵێنجێن. حەریق یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی قوتابخانەی کرمانجیی ناوەڕاستە کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا ژیاوە. دیوانی حەریق تا هەنووکە چەند جار چاپ و بڵاو کراوەتەوە، بەڵام سەرەڕای هەوڵی ساخکەرەوان ئەم دیوانە تووشی کەموکووڕی و ناتەواوییەکی زۆری وەک هەڵەی ڕێنووسی، خراپ خوێندنەوە، گۆڕان و داکەوتنی پیت و وشە بووە کە لە زۆر دێڕدا ئەم بابەتانە هۆی لێکدانەوەی هەڵە بووە. لە لایەکی ترەوە، چاپی دووبارەی ئەم دیوانە لە لایەن نەوزاد کەڵهوڕەوە نەتەنیا هەڵەکانی پێشووی ئەم دیوانەی کەم نەکردووەتەوە، بەڵکوو لەچاو چاپەکانی پێشوو زیاتر هەڵەی تێکەوتووە. کەواتە، ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک، بێ ڕەچاوکردنی مێتۆدۆلۆژیی زانستی، ناسینی پێوەرەکانی ساخکردنەوەیی و ڕوانینی ڕەخنەیی بۆ دەق، کارێکی ناتەواوە. ئەم توێژینەوەیە، بە شێوازی شیکارانە – ڕەخنەیی چەند دێڕێکی * دیوانی حەریق، لێکۆڵینەوەی نەوزاد کەڵهوڕ، بە یارمەتیی نوسخە خەتتییەکان ساخ کردووەتەوە. مەبەست لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە تەنیا ساخکردنەوەی چەند دێڕێکی شیعری حەریق نییە، بەڵکوو لە ڕوانینێکی بەربڵاوتردا سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە ساخکەرەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک، جیا لە خوێندنەوەی نوسخە خەتتییەکان -وەک بناغەی ساخکردنەوە- دەبێت شارەزای زانستگەلی شێوازناسی، کێشناسی و زانستی ڕەوانبێژیی ئەدەبیش بێت. دەرخستنی ئەو جۆرە هەڵانە دەتوانێت یارمەتیدەری ساخکەرەوانی تر بێت و ڕێگە لە دووپاتکردنەوەی هەڵەی هاوشێوە بگرێت |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15837 |
زبان مدرک : | فارسی |