| نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
| سرشناسه | میکائیلی ، حوسەین، نویسنده |
| عنوان : | گۆڕانی ناسروشتیی زمانی کوردی و بۆنی نامۆیی: خەسارناسیی پەرەسەندنی هەڵە زمانییەکان لە زاری ناوەندییدا |
| تکرار نام مولف : | حسین میکائیلی |
| ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
| سال نشر : | 1401 |
| صفحه شمار: | دوره 8، شماره 2 - شماره پیاپی 14 اسفند 1401 صفحه 157-170 |
| توصیفگرها | زمانی کوردی زاری ناوەندیی هەڵەی زمانی وەرگێڕان وەرگێڕانی قەرزی |
| چکیده : | زمانی کوردی وەک هەموو زمانێکی تر پێویستە بۆ مانەوە و گەشەکردن بگۆڕدرێ و دانوستانی لەگەڵ زمانانی تردا هەبێ، بەڵام هەر گۆڕانێک لە زماندا درێژەی گۆڕانە سروشتییەکەی نییە و پەسند ناکرێ. زمانی شێواوی نووسین و قسەکردنی ئەمڕۆ ـ بێجگە لە نموونەی ئاوارتە ـ دەرەنجامی کەمتەرخەمی و خەمساردی ئاخێوەرانی کوردی و بەتایبەت خوێندەوارەکانمانە. هەڵەزمانییەکانی کوردی بە هۆگەلی جۆراوجۆر وەک نەبوونی فێرکاری و خوێندنەوەی فەرمیی و دروست، کەمئەزموونیی وەرگێڕان و شێوەی وەرگێڕانی قەرزی، شێواویی زمانی میدیاکان و هتد وەدی هاتوون و تا دێ، ڕوو لە زیادبوونن. ئەم وتارە لەمەڕ خەسارناسی ئەو هەڵەزمانییانە دەدوێ وا بە هۆی ناشارەزایی وەرگێڕان و هۆگەلی تر هاتوونەتە نێو زاری ناوەندیی (زاراوەی موکریانی) کوردییە. نووسراوەی بەر دەست، توێژینەوەیەکی چۆنێتییانە (کەیفی)یە و بە شێوەی تیۆریک و وەسفی داڕێژراوە و بێجگە لە هێنانەوەی چەند نموونە لە چەشن و جۆرەکانی هەڵەی ڕێزمانی، لە نێوەنێوەی دەق و کۆتایی وتارەکەدا ڕێکارگەلی بەرگری و خۆلادان لەو هەڵانە ئاماژەی پێکراوە. ئاکامی تاوتوێکردنی باسەکە دەریدەخا کە گۆڕین و دەسکاریی ناشارەزایانەی سینتاکسی کوردی، لە چاو قەرزکردنی وشەی بیانی، زەرەری زیاترە و زمان بەرەو نەمان دەبا |
| لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15849 |
| زبان مدرک : | کوردی |