| نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
| سرشناسه | عوسمان ، هەرێم، نویسنده |
| عنوان : | ململانێی خود و بابەت لە ڕۆمانی بەندەر فەیلی بەختیار عەلی لەسەر بنەمای مۆدێلی کردەنوێنی گریماس |
| تکرار نام مولف : | هەرێم عوسمان، عەلی تاهیر بەرزنجی |
| ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
| سال نشر : | 1402 |
| صفحه شمار: | دوره 9، شماره 1 - شماره پیاپی 15 تیر 1402 صفحه 159-175 |
| شناسه افزوده : | تاهیر بەرزەنجی ، عەلی، نویسنده |
| توصیفگرها | خود بابەت گریماس کردەنوێن گێڕانەوە ڕۆمانی بەندەر فەیلی |
| چکیده : | گریماس یەکێک لە دامەزرێنەرانی گێڕانەوەناسیی فەرەنسایە بە کاریگەریی فۆرمالیست و بونیادگەراکان، هەوڵیداوە ئەو دوو قوتابخانەیە بە سیمۆلۆجییەوه موتوربه بکات و تیۆریی واتا لە گێڕانەوەدا دابمەزرێنێت. گریماس لە تیۆرییەکەیدا جەخت لەسەر واتا دەکات؛ ململانێی خود و بابەت لە مۆدێلی کردەنوێندا وەک بنەمای بەرهەمهێنانی واتا دەبینێت؛ پێیوایە لە پرۆسەی گێڕانەوەدا واتا لەدایکدەبێت، واتاش سەر بە بونیادی قووڵە و گوتاری دەق لە ڕێگەی زنجیرە وێنە داهێنراو و بەرجەستەکانەوە دادەمەزرێت. لەم توێژینەوەیەدا دەقی پراکتیکمان ڕۆمانی تازە بڵاوکراوەی بەختیار عەلییە بە ناونیشانی بەندەر فەیلی، کە لەبەر ڕۆشنایی چەمکەکانی کردەنوێن شیکاریی دەکەین. بەندەر وەک بابەتێک بۆ بکەری بەعس و سیستمەکەی، لە زیندانی ئەواندا لەدایکدەبێت و ژیانی لەوێ دەبێت؛ ئەمەش وا دەکات ببێتە خاوەن کەسایەتییەکی ئاڵۆز. بەعس دەیەوێت شوناسی بسڕێتەوە و بیکاتە بەشێک لە خۆی. ئەم خواستە دەبێتە جووڵێنەری ڕۆمانەکە و لە کۆتاییدا بەعس شکست دەهێنێت و بەعسییەکان سزا دەدرێن؛ بکەرێکی نوێی وەک ئەمریکا دێت و بەندەر ڕزگار دەکات، بەڵام ئازادی ناکات. وێنەی بنەڕەتیی ڕۆمانەکە خۆی لە زنجیرە وێنە واتاییەکانی ئازادی و بەندێتیدا دەبینێتەوە، کە گریماس ئەمە ناودەنێت وێنە و نیشانەی گەردوونی و لە چەندین وێنۆچکە پێکدێت. بەندەر لە نێوان ئازادی و بەندێتیدایە، کە هاوشێوەی ناوەکەیەتی؛ بەندێکی ڕوو لە دەرە. لە کۆتاییدا بەندەر لە زیندان ڕزگار دەکرێت، بەڵام هەستدەکات نا- ئازادە، لەبەرئەوە عێراقییەکان بەندەر بۆ تۆڵەکردنەوە لە بەعسییەکان هاندەدەن، بەڵام لە دەمی تۆڵەدا نەخۆش دەکەوێت. ئەو نەخۆشییەش نیشانەی تەندروستبوونە، چونکە بەندەر لە بەندی وەک لە ئەوانچوون ڕزگار دەکات. لەم باسەدا بەهۆی سێ دوانە کردەنوێنەکەی گریماسەوە شیکاری ڕۆمانەکە دەکەین و هەوڵدەدەین بەشێک لە ڕووبەرە دیار و نادیارەکانی ڕۆشنبکەینەوە |
| لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15932 |
| زبان مدرک : | کوردی |