نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | قەهرەمانی ، جەعفەر، نویسنده |
عنوان : | لێکدانەوەی شیعری «هەڵۆ»ی سوارە لە روانگەی پێکهاتەخوازییەوە [وتار = مقاله] |
تکرار نام مولف : | جهعفهر قههرهمانی |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1394 |
صفحه شمار: | دوره 1، شماره 1 - شماره پیاپی 1 آذر 1394 صفحه 131-147 |
توصیفگرها | شیعری"هەڵۆ" ، پێکهاتەخوازی ، شێعری گێڕانەوەیی |
چکیده : | کارایی گێڕانەوە لە زمانی شیعردا لە کۆنەوە باو بووە و گێڕانەوە، گرێدراو بە کۆنترین دەقەکانە و لە زۆربەی دەقەکانی وەک ئیلیاد و ئۆدیسەی هۆمێرۆس و بەردنووسەکانی گلگامیش و هتد، رۆڵی سەرەکیی بینیوە. لەم توێژینەوەیەدا سەرەتا ئاوڕێکی کورت لە مێژووی رێبازی پێکهاتەخوازی دەدرێتەوە و پاشان بە پشتبەستن بە روانگەی نووسەری ناسراوی پێکهاتەخواز، گرێماس، پێکهاتەی شیعری گێڕانەوەیی «هەڵۆ» ی سوارە ئێلخانیزادە شرۆڤە دەکرێ. لە لێکدانەوەی ئەو شیعرە بەهۆی ئەوەی بنەمای چیرۆکی هەیە، هەر دوو توخمی «دەقی گێڕانەوە» و «چیرۆکبێژ» بوونیان هەیە و بە وردی تاوتوێ دەکرێن. لەم سەردەمەدا کەمتر رەخنەیەک هەیە کاریگەری و کاردانەوەی بیروڕای پێکهاتەخوازیی تێدا بەدی نەکردرێ. شیعری هەڵۆ، بریتییە لە دیمەن و روانگەی جیاواز و دژواز یان ئامۆژگاری کە لە راستیدا تیشک دەخاتە سەر پانتایەکی بەرز و ئارمانی لە تایبەتمندییەکانی مرۆڤ و ئەو بابەتە وەک بایەخ بەرز دەنرخێنێ. وێکەوتنی هەڵۆ و قەلەڕەشە و ئاکار و سروشت و رەوشی جیاواز و دژواز، بابەتی ئەو شیعرە لەخۆ دەگرێ. رەوتی گێڕانەوە ناڕاستەوخۆ زەینی خوێنەر بۆ لای خۆی رادەکێشێ و دەیخاتە بیرکردنەوە. رەوتی چیرۆک لەم شیعرە جووڵەکردن لە ئارامی و ئۆقرەیی سەرەتایی بەرەو هەڵچوون و پاشان گەڕانەوە بۆ ئارامییە. ئەو چیرۆکە خاوەنی کەسایەتییەکی (character) وا دەبینین کە بە شێوەیەکی کارا، کارتێکەریی لە سەر رۆح و بیری خوێنەر هەبێ. دیالۆگ بە شێوازێکی ئەدەبی بەڕێوە چووە و رۆل، شوێن و پێگەی کەسایەتیی هەڵۆ و قەلەڕەشەی نواندووە و خوێنەر لە دژایەتی هزر و تێڕامانی هەر دوو کەسایەتیی چیرۆک ئاگادار دەکاتەوە. لایەنی کۆمەڵایەتی قارەمانی چیرۆک ئەرێنییە و بە شێوازێکی هونەری وێنا کراوە. ژانری ئەدەبی شیعری «هەڵۆ»، ئەدەبیاتی فێرکاری) (Didactic Literature لە جۆری تەمسیل (Allegory)ە |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15387 |
زبان مدرک : | کوردی |