نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | سەجادی ، بەختیار، نویسنده |
عنوان : | شێوازناسیی وێژەی گۆرانی: تایبەتمەندییە سەرەکییەکان [وتار = مقاله] |
تکرار نام مولف : | بەختیار سەجادی |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1395 |
صفحه شمار: | دوره 2، شماره 1 - شماره پیاپی 2 فروردین 1395 صفحه 125-148 |
توصیفگرها | شێوازناسی ، ڕێباز ، کێش ، سەروا ، ئولگووە دەنگییەکان ، دوانەی روخسار/ناوەرۆک ، وێژەی گۆرانی |
چکیده : | ئه‌م وتاره ده‌یه‌وێ تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی شێعری گۆرانی له رووی فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه بخاته به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و پاشان هه‌وڵ ده‌دات مۆرکە به‌رچاوه‌کانی وێژەی گۆرانی لە رووی شێوازناسیی ئهدهبییەوە دیاری بکات. ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه سه‌ره‌تا به‌م پرسه‌وه ده‌ست پێده‌کات که ئه‌و به‌رهه‌مانه کامه‌ن که له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌خرێنه به‌ر تیشکی شیکردنه‌وه و پاشان له‌م پرسیاره ده‌کۆڵێته‌وه که کۆی به‌رهه‌مه‌کانی وێژەی گۆرانی له رووی زاراوەناسیی ئه‌ده‌بییه‌وه ده‌خرێنه چ خانه‌یه‌که‌وه؛ به واتایه‌کی تر، له زاراوه‌کانی «قوتابخانه»، «رێباز»، «ئوسلوب»، یان «نه‌ریتی ئه‌ده‌بی»، به‌کارهێنانی کام یه‌ک ده‌توانێ له رووی شێوازناسییه‌وه پڕبه‌پێستی کۆی هاوچه‌شنی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م سامانە ئەدەبییە بێ. پاشان، تایبه‌تمه‌ندییه شێوازناسانهکانی وێژەی گۆرانی به سه‌رنجدان به‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه شی ده‌کرێنه‌وه کێش، زمانی شێعری و هه‌ڵبژاردنی وشه، قاڵبی ئه‌ده‌بی، سه‌روا، ئیماژ و ئولگووه ده‌نگییه‌کان، دوانه‌ی روخسار/ ناوه‌رۆک، یه‌کێتی ئه‌نداموار، دوانه‌ی عه‌قڵ/ هه‌ست و به‌رده‌نگ. له کۆتاییشدا، هه‌وڵ ده‌درێ جیاوازییه شێوه‌یی و ناوهرۆکییهکانی وێژەی گۆرانی له‌گه‌ڵ وێژەی کلاسیکی کرمانجی ناوەڕاست بخرێته به‌ر ده‌ست و له‌م رێگه‌یه‌وه به‌راوردکارییه‌کی شێوازناسانه له نێوان ئه‌م دوو نەریتە ئه‌ده‌بییه‌دا ئاراسته بکرێ |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15393 |
زبان مدرک : | کوردی |