| نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
| سرشناسه | قهرمانی ، جعفر (1354 -)، نویسنده |
| عنوان : | لێکدانەوەی ئاستی زمانیی شیعری وەفایی |
| تکرار نام مولف : | جعفر قهرمانی |
| ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
| سال نشر : | 1398 |
| صفحه شمار: | دوره 5، شماره 2 - شماره پیاپی 8 اسفند 1398 صفحه 223-259 |
| توصیفگرها | شێواز ، شێوازناسی ، شیعری کوردی ، ئاستی زمانی ، ئاستی دەنگ |
| چکیده : | لە نێوان ئەو تایبەتمەندییانەی لە دەقێکدا بەرچاون، تەنیا ئەوانە بایەخی شێوازناسییان هەیە کە لە ئافراندنی شێوازدا ڕۆڵی سەرەکییان هەیە. ئەو تایبەتمەندییانە دەبێ لە ئاستی هزر، زمان و ئەدەبدا چەندپاتە بن و بەو تایبەتمەندییانە شێوازساز دەگوترێت. شێواز، بەرهەمی ڕوانینی تایبەتی هونەرمەندە کە لە شێوەیەکی تایبەت لە دەربڕین خۆیا دەبێت و لە ئەنجامدا لە زمانێکی تایبەت دەردەکەوێت. بۆ دیاریکردنی شێوازی شیعری کلاسیکی کوردی، سەرەتا دەبێ شێوازی شیعری شاعیرانی ناسراوی هەر قۆناغێکی ئەدەبی بە شێوەی سەربەخۆ شرۆڤە بکرێت، پاشان تایبەتمەندییە زمانی، ئەدەبی و هزرییەکانی هەرکام لەوانە تاوتوێ بکرێن. ئەو توێژینەوەیە لە ئاستی زماندا و بەتایبەت لە ئاستی دەنگ و وشەدا شیعری وەفایی دەخاتە بەر پشکنین تا بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی زمانی شیعری وەفایی دەرکەوێت. لە ئاستی دەنگدا لە کەرەستەکانی مۆسیقای دەق وەک مۆسیقای دەرەوە کە بە شیکردنەوەی کێش، سەروا و پاشسەروا دەردەکەوێت، دەکۆڵێتەوە. مۆسیقای ناوەوە بە ڕازەکانی جوانکاریی بێژەیی وەک سەروادار، هاوشێوە و دووپات لە دەقدا بەدیدێت. لەم توێژینەوەیەدا لە ئاستی وشە، وشە بیانییەکان و وشە کلیلییەکان وەک تایبەتمەندییەکی شێوازی تاکەکەس شی دەکرێنەوە. ئەو توێژینەوەیە لە سەر بنەمای شێوازی تاکەکەس ئەنجام دراوە. بابەتی سەرەکیی شێوازی تاکەکەس دیاریکردنی ناسنامە و چەند شەقڵێکی کەسییە، نەک پەسن، یان لۆمەکردن و دەرخستنی سەرکەوتن، یان سەرنەکەوتنی شاعیر لە دونیای ئەدەبیدا |
| لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15788 |
| زبان مدرک : | کوردی |