نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | موحەمەدپوور ، موحەمەدعادڵ، نویسنده |
عنوان : | مەولەوی و نالی وەکوو هێمای دوو شێوازی جیاواز: هەڵسەنگاندنێکی ئەدەبی |
تکرار نام مولف : | محمد عادل محمدپور |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1399 |
صفحه شمار: | دوره 6، شماره 1 - شماره پیاپی 9 شهریور 1399 صفحه 41-57 |
توصیفگرها | نالی ، مەولەوی ، شێوازناسی ، شیعری کوردی ، بادانەوەی گۆران |
چکیده : | هەڵسەنگاندنیی ئەدەبیی نێوان دوو ڕەوت یان دوو نەریتی شیعری یان دوو شاعیری خاوەن شێواز، بەستێنەیەکە بۆ ناسین و ناساندنی مۆتیفە جیاواز و هاوچەشنەکانیان. لەم وتارەدا دوو ڕێبازی شیعری کوردی خراونەتە بەر باس و شەنوکەوکردن. لە سووچە ڕوانینێکەوە لە سەر وێنای دووبارەبوونەوەی مۆرکە ئەدەبییەکانی شیعری گۆران، زمانحاڵی درێژهەناسەیی پرۆسەی مێژوویی ئەم ڕەوتە، داکۆکی کراوە. لە لایەکی دیکەشەوە، قابیلیەتەکانی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کرمانجیی ناوەڕاست کە لە سەردەمێکی تایبەتدا، بە تەنیا (بڕوا بە خۆتەوەری) و بە بێگەنجینەی دەوڵەمەندی ئەدەبیی پێش خۆی، بەڵکوو لە ناو فەرهەنگێکی هەژار و زمانێکی دیالێکتدا، سەری هەڵداوە و درەوشاوەتەوە؛ نرخێندراوە. مەولەوی تاوەگۆزی و نالی شارەزووری، بە دوو هەناسە و کیانی ئەدەبیی و کاریگەریی جیاوازەوە، هەر یەک بە چەشنێک، هێمای ئەم دوو ڕەوتە ئەدەبییە هەژمار دەکرێن. لەم پێناوەدا هەوڵدراوە لەسەر جیاوازیی ئەدەبی و کاریگەرییەکانی ئەم دوو شاعیرە لە سەر شاعیرانی سەردەم و پاش سەردەم بکۆڵدرێتەوە و خاڵی پێگەیشتنی ئەم جیاوازییەش لە ڕیفۆرم و هەوڵە نوێخوازییەکانی عەبدۆڵڵا گۆراندا نیشان بدرێت. ئەم شاعێرە نوێخوازە لە پێکهاتەی فۆرم، کێش، مووسیقای شیعری عەرووزی و شێوەی دەربڕینی قوتابخانەی ئەدەبیی نالی لادەدات و بە دیاردەیەکی دەرەکی دەزانێت و دەگەڕێتەوە بۆ فۆرم، کێشی بڕگەیی و ڕوونبێژی و ڕەوانبێژیی مەولەوی و سەرجەم نەریتی ئەدەبیی گۆران و دەبێتە هۆی وەرچەرخانی نوێکردنەوەی شیعری کلاسیکی کوردیی ناوەندی |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15793 |
زبان مدرک : | کوردی |