دسترسی همگانی(OPAC) نام کتابخانه در اوپک

غەزەلە وەرگێڕدراوەکانی حافز لە تەرازووی شیعرییەتدا (1399) / سەعید ، ناز، نویسنده بازکردن سندغەزەلە_وەرگێڕدراوەکانی_حافز_لە_تەرازووی_شیعرییەتدا.pdf
نوع مدرک:برنامه‌ها و فایلهای کامپیوتری
سرشناسهسەعید ، ناز، نویسنده
عنوان :غەزەلە وەرگێڕدراوەکانی حافز لە تەرازووی شیعرییەتدا
تکرار نام مولف :ناز سعید، صدیق علی
ناشر:دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی
سال نشر :1399
صفحه شمار:دوره 6، شماره 1 - شماره پیاپی 9 شهریور 1399 صفحه 75-98
شناسه افزوده :عەلی ، سدیق، نویسنده
توصیفگرهاحافزی شیرازی ، وە‌رگێڕان ، شیعرییە‌ت لادانی شیعری ، کۆلیل
چکیده :حافزی شیرازى بە یەکێک لە گەورەترین و بەرزترین مامۆستایانی غەزەل لە ئەدەبی فارسیدا دادەنرێت. شیعرى ئەو هەمیشە لە سەر دڵانە و هەرکەس بەگوێرەى ویست و خواستى خۆى بە نێو دنیاى جوانیى ئەم شاعیرە ناسک‌خەیاڵەدا گوزەر دەکات. ڕەنگە دنیاى پڕکێشمەکێش و دۆخ و هەلومەرجێکى تایبەت لە ئاڵوگۆڕى دەسەڵاتى سیاسیی ئەودەم کە حافز تێیدا ژیاوە، هەستى ناسک و جوانى‌ناسیی شاعیر ئاوێتەى یەک بووبن و ئەم گەوهەرانەى بۆ ئێمە جێهێشتبێت. جیا لەوەى کە دێتە سەر باسى دنیا و دواڕۆژ، دەوترێت حافز قسەى عارفانەى ئاسمانیی هەیە و هەم غەزەلى عاشقانەى دونیایی. ئەم شاعیرە کاریگەریی زۆرى هەبووە لەسەر شاعیرانى تەواوى دونیا. بەو پێیەى بەرهەمەکەى وەک شاکارێکى ئەدەبى جیهانى لێى دەڕوانرێ و شاعیرانى کوردیش بەدەر نین لەم کاریگەربوونە. ئه‌م توێژینه‌وەیە‌ هە‌وڵیداوه دەقى غەزەلە وەرگێڕدراوەکانى حافز، کە لە لایەن شاعیرى خامەڕەنگینى کوردەوە، وەرگێڕدراوە و لە دووتوێى دیوانی تاڤگەى ئەوین‌-ی عومەرى ساڵحى ساحێب (کۆلیل) بڵاوکراونەتەوە، به ته‌رازووی شیعرییە‌ت (پۆیە‌تیکا)وه بخاته بە‌ر نە‌شتە‌ری لێکۆڵینەوە‌. ڕێبازی لێکۆڵینەوەکەمان وەسفی-شیکارانەیە کە له دە‌ستپێکدا باس لە وەرگێڕان و بنەما و ڕێگاکانی وەرگێڕان و پاشان دروستی و نادروستی وەرگێڕانی شیعر کراوه‌. پاشان چەند غەزەلێک بە نموونە لەو وەرگێڕانە وەرگیراوه و له ڕووی کێش، سەروا، زمان، ڕەوانبێژی، لادانی شیعری و هەموو ئەو تەکنیکانەی کە شیعرییەت و پۆیەتیکای شیعرییان پێ بەهێزدەبێت، هەڵسەنگێنراون. لە کۆتاییدا ئەنجامی توێژینەوەکە بە چەند خاڵێک دەستنیشانکراوه‌
لینک ثابت رکورد:../opac/index.php?lvl=record_display&id=15795
زبان مدرک :کوردی
شماره ثبتشماره بازیابینام عام موادمحل نگهداریوضعیت ثبتوضعیت امانت
فاقد شماره ثبت
غەزەلە_وەرگێڕدراوەکانی_حافز_لە_تەرازووی_شیعرییەتدا.pdf - application/pdf
Adobe Acrobat P...