| نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
| سرشناسه | سەجادی ، بەختیار، نویسنده |
| عنوان : | نواندنەوەی بۆشایی لە کورتەچیرۆکی کوردیدا: خوێندنەوەی دەروونشیکارانەی نموونە بەرهەمی شێرزاد حەسەن، عەتا نەهایی و محەمەد ڕەمەزانی |
| تکرار نام مولف : | بختیار سجادی، تورج خسروی شعبانی |
| ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
| سال نشر : | 1399 |
| صفحه شمار: | دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10 اسفند 1399 صفحه 69-85 |
| شناسه افزوده : | خسروی شعبانی ، تورج (1361 -)، نویسنده |
| توصیفگرها | کورتەچیرۆکی کوردی ، سوبژێکتیڤیتە ، بۆشایی ، ناخودئاگای پێکهاتەمەند ، ئۆبژە پوتی a |
| چکیده : | لێکدانەوەی بۆشایی و دەرکەوتەکانی لە سوبژێکتیڤیتەدا، ناخودئاگا و ناخی سووژە باشتر دەردەخات و پەنجەش دەخاتە سەر ئەو مەیل و خواست و کەموکووڕییانەی لە ناخودئاگای سووژەدا جێگەیان خۆش کردووە. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە لە سێ کورتەچیرۆکی کوردی بە گوێرەی پێگە، ژیان، زەینییەت و پاشخانی سووژەی کوردیی نوێندراو لەو بەرهەمانە بکۆڵدرێتەوە و بە پێی ڕوانگەکانی لاکان و بۆچوونی دەروونشیکارانە دەست بخرێتە سەر بۆشایی نوێندراو لەو بەرهەمانەدا. نموونەکان بریتین لە «لۆزان» بەرهەمی شێرزاد حەسەن، «من ... تۆم ... خۆش ... دەوێ» نووسینی عەتا نەهایی و «عەینەک و سەمعەک» بەرهەمی محەمەد ڕەمەزانی. ئەم سێ نموونەیە هەوڵیان داوە سێ چەشنی جیاوازی بۆشایی لە سوبژێکتیڤیتەی کوردیدا بنوێننەوە کە بریتین لە بۆشایی ناسنامەی نەتەوەیی، بۆشایی سۆز و ئەوینی ئازاد لە جڤاتی نەریتەواندا و بۆشایی زەینییەتی مۆدێرن. ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بۆشاییە ئاماژەپێکراوەکان لە ناخودئاگای کەسایەتییەکانی بەرهەمەکاندا ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە و بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی تێکچوویی و ناهاوسەنگیی دەروونیی. هەر سێ جۆری بۆشایی باسکراو ئاماژە بۆ دۆخی زەینیی کەسایەتییەکان دەکەن و تێکڕا لە زمانی کەسایەتییەکاندا دەرکەوتوونە |
| لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15807 |
| زبان مدرک : | کوردی |