| نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
| سرشناسه | ابراهیمی ، مظهر (1359 -)، نویسنده |
| عنوان : | کاریگەریی ئایدیۆلۆجی لەسەر بەسووژەبوونی تاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایکدا: خوێندنەوەی ڕۆمانی پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی |
| تکرار نام مولف : | مظهر ابراهیمی |
| ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
| سال نشر : | 1399 |
| صفحه شمار: | دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10 اسفند 1399 صفحه 87-108 |
| توصیفگرها | زمانی کوردی ، ئایدیۆلۆجی ، دەزگای سەرکوت و ئایدیۆلۆجیکی دەوڵەت ، سوژە ، پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی |
| چکیده : | وتاری بەردەست، پەرژاوەتە سەر پرسی زمان لە نێو کوردەکان لە تورکیا و باندۆری ئایدیۆلۆجی لەسەر پێڤاژۆی بەسووژەبوونی تاکی کورد لە هەمبەر زمانی دایکدا. بەم پێیە، ڕۆمانی پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی نووسینی شەنەر ئۆزمەن، بەگوێرەی کۆمەڵێ چەمک وەک «ئایدیۆلۆجی»، «دەزگای سەرکوت و دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکانی دەوڵەت» و «سووژە و پێڤاژۆی بەسووژەبوون» لە تیۆریی ڕەخنەیی لویی ئاڵتوسێر، خوێندراوەتەوە. لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات دەسەڵاتی تورکیا هاوکات لەگەڵ سەرکوتی فیزیکی، لە ڕێگەی دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکانەوە، پێڤاژۆی پاکتاوکاری و پەراوێزخستنی زمانی کوردیی پێشخستووە. چوار دەزگای چالاکی هاودەستی دەوڵەت لەم پەیوەندییەدا بریتین لە دەزگای ئایینی، خێزان، خوێندنگە و میدیا، کە توانیویانە لە چێکردنی سووژەی ملکەچدا بە تەواوی سەربکەون. ئەم سووژانە، هاوکات لەگەڵ کردەی ئایدیۆلۆجیک، لە ڕێگەی بەکارهێنانی سەرکوتەوە، زۆرترین ئاستەنگیان بۆ سووژە سەربزێو و بەرەنگارەکان ناوەتەوە. پاڵەوانی سەرەکیی ڕۆمانەکە، لە پێگەی سووژەیەکی زمانپارێزدا، ملکەچی ئایدیۆلۆجیی زاڵ نابێت؛ بۆیەش دەکەوێتە بەر هەڕەشە و لە کۆتاییدا بە دەستی سووژەیەکی فریودراوی دەزگای ئایینی دەکوژرێت. سووژە گوێڕایەڵەکان، لە ژێر کاریگەریی هەر دوو جۆر دەزگای سەرکوت و ئایدیۆلۆجیکدا هەڵسازراون؛ بەڵام دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکان باڵادەستترن و توانیویانە سووژەی دەستاژۆی زمانی بە سەرکەوتوویی بنیاتبنێن؛ بە جۆرێ کە، سووژەکان بۆخۆیان، «ئازادانە» ڕەوشی داسەپاو بەرهەم دەهێننەوە. سەرکوتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، سەرکەوتنی ئایدیۆلۆجیی زاڵ، بەرخۆدانی بێئاکام، هیوابڕاوی و دۆڕان کەشی زاڵی ڕۆمانەکە پێکدەهێنن. سەرەڕای ئەمانەش، پەشیمانیی بکوژ لە کوشتنی سەرلەهەنگ (پاڵەوانی سەرەکی) و گەیشتن لە ڕاستیی ڕوانگەکانی ئەو لە کۆتایی دەقەکەدا، ئاماژەن بۆ بەردەوامبوونی ڕەوتی بەرەنگاری و بەرخوەدان |
| لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15808 |
| زبان مدرک : | کوردی |