دسترسی همگانی(OPAC) نام کتابخانه در اوپک

جۆرە ئەدەبییەکان و کێشەی تیۆری و زاراوەسازییان لە ئەدەبی کوردیدا (1399) / ئەحمەد عومەر ، موحسین، نویسنده بازکردن سندجۆرە_ئەدەبییەکان_و_کێشەی_تیۆری_و_زاراوەسازییان_لە_ئەدەبی_کوردیدا.pdf
نوع مدرک:برنامه‌ها و فایلهای کامپیوتری
سرشناسهئەحمەد عومەر ، موحسین، نویسنده
عنوان :جۆرە ئەدەبییەکان و کێشەی تیۆری و زاراوەسازییان لە ئەدەبی کوردیدا
تکرار نام مولف :محسن احمد عمر
ناشر:دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی
سال نشر :1399
صفحه شمار:دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10 اسفند 1399 صفحه 109-132
توصیفگرهاجۆرى ئه‌ده‌بى ، شیعر ، په‌خشان ، لیریک ، فێرکاری ، ئێپیک ، دراماتیک
چکیده :ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵێکى شیکاریی-تیۆرى و پراکتیکییه بۆ خوێندنەوەی جۆره ئه‌ده‌بییه‌کان، واتە ژانرەکان یان چەشنە ئەدەبییەکان له ئه‌ده‌بى نووسراوى کوردیدا. تا ئه‌مڕۆ که‌مترین توێژینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه ئەنجام‌دراوە، بەڵام له ئه‌ده‌بى جیهانیدا بایه‌خى زۆر بەم بابەتە دراوه و مێژوویەکی کۆنى هه‌یه‌. بە سەرهەڵدانی ڕێبازی مۆدێرنیزمی ئەدەبی، توێژینه‌وه‌ى ورد لەسەر ئەم مژارە پێشکه‌ش کراوه‌. له به‌شى یه‌که‌می وتاری بەردەستدا له ڕوانگه‌یه‌کى تیۆریکەوە باس له‌م مێژووه ده‌که‌ین؛ له ئه‌ریستۆوه تا ده‌گاته نوێترین ڕوانگە له‌م باره‌یه‌وه‌، وه‌ک ڕوانینه‌کانى ژێرار ژێنێت بە نموونە. به‌شى دووه‌م تایبه‌ته به کێشه‌ى جۆره ئه‌ده‌بییه‌کان له ئه‌ده‌بى کوردیدا. له ڕوانگه‌یه‌کى تیۆریک و پراکتیکییەوە، باس له ڕوانینى هه‌ندێ له نووسه‌ران و ئه‌دیبانى کوردى سه‌رده‌مى نوێبوونه‌وه دەکرێ و تیشک دەخرێتە سەر کێشه‌ى ڕوانینى ڕه‌خنه‌یى و زاراوه‌سازى بۆ جۆره‌کانى ئه‌ده‌ب. توێژه‌ر ته‌واوى سه‌رچاوه کوردییه‌کان له باره‌ى جۆرە ئەدەبییەکانەوە دەخاتە ژێر لێکۆڵینه‌وه. له سه‌ره‌تادا له ‌لاى توێژه‌رانى کورد شیعرى لیریک و شیعرى ئێپیک هه‌بووه‌، پاشان شیعری دراماتیک وه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کى ئه‌ده‌بى ڕۆژئاوایى بۆ زیادکراوه، کە ئه‌مه‌یان به لاوازی له ئه‌ده‌بى کلاسیکی کوردیدا هه‌ستى پێکراوه و زیاتر لە ئەدەبی کوردیی سەدەی بیستەمدا دەر‌کەوتووە. پاشان ئه‌م دابه‌شکردنە لە ڕوانگەی توێژەرانی ئەمڕۆی ئەدەبی کوردییەوە گۆڕانى به‌سه‌ردا دێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شیعر هه‌رده‌م ڕووبه‌رێکى بەربڵاوی داگیرکردووه. ته‌نیا دوو بن‌جۆر، یان ژێرچەشنی شیعر له ئه‌ده‌بى کوردیدا زۆرتر لەوانی تر گەشەی سەندووە، ئه‌مانه‌ش شیعرى لیریک و شیعرى فێرکارین. چیرۆکەشیعرەکانی ئەدەبی کلاسیکی کوردیش خاوەنی مۆرکێکی گێڕانەوەیین و جێگای سەرنجن‌. هۆکارى سەرەکیی گەشەی هەندێ بن‌جۆر لە ئەدەبی کوردیدا بۆ تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌ده‌بى کوردی کە لە وتارەکەدا شی‌کراونەتەوە، ده‌گه‌ڕێته‌وه
لینک ثابت رکورد:../opac/index.php?lvl=record_display&id=15809
زبان مدرک :کوردی
شماره ثبتشماره بازیابینام عام موادمحل نگهداریوضعیت ثبتوضعیت امانت
فاقد شماره ثبت
جۆرە_ئەدەبییەکان_و_کێشەی_تیۆری_و_زاراوەسازییان_لە_ئەدەبی_کوردیدا.pdf - application/pdf
Adobe Acrobat P...