نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | قەهرەمانی ، جەعفەر، نویسنده |
عنوان : | شیکردنەوەی درکە لە شیعری کلاسیکی کوردیدا |
تکرار نام مولف : | جعفر قهرمانی |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1399 |
صفحه شمار: | دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10 اسفند 1399 صفحه 133-146 |
توصیفگرها | زمانی شیعری ، ڕەوانبێژیی ئەدەبی ، وێنەی شیعری ، درکە |
چکیده : | شیعر و پەخشان وەک هەموو هونەرەکانی دیکە بۆ پەیوەندی لەگەڵ بەردەنگی خۆیان پێویستیان بە چەند کەرەستەیەک هەیە؛ یەکێک لەم کەرەستانە، درکەیە. هەر لە کۆنەوە پسپۆڕانی ئەدەبی ئاماژەیان بە کارتێکەریی درکە لەسەر شێوازی ئاخافتنی ئاسایی و شیعر کردووە و وەک شێوازێکی دەربڕینی ئەدەبی پێناسەیان کردووە. لەم وتارەدا، درکە و جۆرەکانی لە شیعری کلاسیکدا بە شێوازێکی نوێ شرۆڤە کراوە. درکە، وشە، دەستەوشە، یان ڕستەیەکه بێژەر بە شێوازێک بەکاری دێنێت کە مەبەست لە دەربڕینی، واتای نهێنییە. زۆرێک لە واتاکان ڕەنگە ئەگەر بە شێوازی ئاسایی دەرببڕدرێن؛ زۆر کارتێکەر نەبن. درکە واتاکان بە شێوازی هونەری دەگەیەنێت و ئەم تایبەتمەندییەش بێگومان لە زانستی ڕەوانبێژییەوە سەرچاوە دەگرێت. شوێنی سەرهەڵدانی درکە، ئاخافتنی ئاسایی خەڵکە و لە پەیوەندییەکانی ڕۆژانەی ئاخێوەرانی کۆمەڵگادا ڕۆڵی بووە و لە کات و شوێنی تایبەتدا بۆ گەیاندن و ئاگادارکردنەوە بە مەبەستی جۆراوجۆر بەکار هاتووە. درکە ئاوێنەی فەرهەنگە و ئاستی ڕۆشنبیریی نەتەوەیی دەردەخات؛ لای هەموو ئاخێوەرانی زمانی دایکی بەکار هاتوووە، واتە مۆری کۆمەڵی پێوەیە و مانەوە و نەمانەوەی پەیوەندی بە بڕیاری کۆمەڵەوە هەیە. لە ڕووی دەروونییەوە درکە کارتێکەریی بەهێزی لەسەر ئاخێوەرانی هەر نەتەوەیەک هەیە؛ جاری وایە هاندەرە و جاری واشە هیوابەخش و ساڕێژکەری ئازارە دەروونییەکانە. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە جیاوازیی درکە و ڕازەکانی خواستن، خوازە و پەند تاوتوێ بکرێت و پاشان لایەنی جوانیناسی درکە لە شیعری کلاسیکدا شرۆڤە بکرێت. ئەم توێژینەوەیە بە شێوازی وەسـفی–شیکارانە درکە و جۆرەکانی لە شیعری کلاسیکدا تاوتوێ کردووە. هەوێنی سەرەکی ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەم پرسیارانە بووە: هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی درکە لە ئەدەبیاتدا چییە؟ بۆچی بێژەر ناڕاستەوخۆ وتەکانی دەردەبڕێت؟ بەو پرسیارانەوە دەچینە ناو مژاری سەرەکیی وتارەکەوە |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15810 |
زبان مدرک : | کوردی |