دسترسی همگانی(OPAC) نام کتابخانه در اوپک

شیکاریی گێڕانه‌وه‌ناسانه‌ی گێڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوێکی کەنیشک‌کوژی (1399) / موحەمەدی ، فەرهاد، نویسنده بازکردن سندشیکاریی_گێڕانه‌وه‌ناسانه‌ی_گێڕانەوە_جیاوازەکانی_ڕووداوێکی_کەنیشک‌کوژی.pdf
نوع مدرک:برنامه‌ها و فایلهای کامپیوتری
سرشناسهموحەمەدی ، فەرهاد، نویسنده
عنوان :شیکاریی گێڕانه‌وه‌ناسانه‌ی گێڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوێکی کەنیشک‌کوژی
تکرار نام مولف :فرهاد محمدی
ناشر:دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی
سال نشر :1399
صفحه شمار:دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10 اسفند 1399 صفحه 163-176
توصیفگرهاگێڕانه‌وه‌ ، گێڕانەوەناسی ، ئایدیۆلۆجی ، کەنیشک‌کوژی ، بایەخە کۆمەڵایەتییەکان ، دەوری هۆکار
چکیده :ژیانی ئاسایی و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک گونجاوترین و گرنگترین به‌ستێنه بۆ لێکدانه‌وه و شیکاریی گێڕانه‌وه جۆراوجۆره‌کانی ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی، چونکه له زۆربه‌ی کاتەکاندا بۆچوون و ڕوانگه‌ی جیاوازی تاکه‌کان له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌بێته هۆی فره‌چه‌شنبوونی گێڕانه‌وه‌کانی ڕووداوێکی تایبه‌ت. له‌م ڕووه‌وه به ڕاڤه‌کاری و شیکاریی گێڕانه‌وه جیاوازه‌کانی ڕووداوێکی تایبه‌ت که له ژیانی ئاساییدا ڕووی داوه‌، ده‌توانین له بواری گێڕانه‌وه‌ناسیدا، به‌تایبه‌ت له‌م لایه‌نه‌وه که بیر و هزر و ئایدیۆلۆجیی تاکه‌کان له به‌دیهاتنی گێڕانه‌وه جیاوازه‌کاندا چ ده‌ورێکی هه‌یه‌، کۆمەڵێ زانیاریی پڕبایه‌خ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ‌دراوه به شێوازێکی کرده‌یی، چه‌ندین گێڕانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ڕووداوێکی تایبه‌ت ڕاڤه بکرێ. ڕووداوه‌که ئه‌مه‌یه «باوکێک که‌نیشکه‌که‌ی خۆی به‌هۆ‌ی ڕەدووکەوتنی له‌گه‌ڵ کوڕێکدا ده‌کوژێت». ئه‌م ڕووداوه ده‌کرێ به شێوازی جۆراوجۆر و به چه‌شنێک بگێڕدرێته‌وه که هه‌ر یه‌ک له گێڕانه‌وه‌کان جیاوازیی بنه‌ڕه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا هەبێت، لەبەر ئەوەی که‌سایه‌تیی تاکه‌کان و ده‌رئه‌نجامی کۆتایی گێڕانه‌وه‌که له هه‌ر یه‌ک له‌م گێڕانه‌وانه‌دا ده‌گۆڕدرێت و جیاواز دەبێت‌. ده‌ور و که‌سایه‌تیی باوکه‌که‌، که‌نیشکه‌که‌، کوڕه‌که‌، هه‌روه‌ها ده‌وری ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و فه‌رهه‌نگییه‌کان له‌م گێڕانه‌وانه‌دا ده‌گۆڕدرێ و له هه‌ر کامدا به شێوازێکی جیاواز ده‌رده‌که‌وێ. ئەم توێژینەوەیە، کە بە شێوەی شیکارانە ئەنجام دراوە، ئامانجەکەی ئەوەیە چۆنیەتیی بەدیهاتنی گێڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوی بەرباس شی ‌بکاتەوە و هۆکارەکانی دیاری بکات. دەستکەوتی وتارەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە سه‌رچاوه‌ی جیاوازیی گێڕانه‌وه‌کانی ڕووداوی ئاماژه‌پێکراو بۆ بەرگریمانەکانی ڕوانگه‌ی وەگێڕ و ئه‌و هۆکاره ده‌گه‌ڕێته‌وه که وەگێڕ له‌و لایه‌نه‌وه ڕووداوه‌که دەگێڕێتەوە
لینک ثابت رکورد:../opac/index.php?lvl=record_display&id=15812
زبان مدرک :کوردی
شماره ثبتشماره بازیابینام عام موادمحل نگهداریوضعیت ثبتوضعیت امانت
فاقد شماره ثبت
شیکاریی_گێڕانه‌وه‌ناسانه‌ی_گێڕانەوە_جیاوازەکانی_ڕووداوێکی_کەنیشک‌کوژی.pdf - application/pdf
Adobe Acrobat P...