نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | مەلایی ، ناسێح، نویسنده |
عنوان : | لێکۆڵینەوە بەراوردییەکان لە ئەدەبی کوردیی ناوەندیدا: سەرنجدانێک بە ڕۆڵ و پێگەی عەلائەدین سەجادی |
تکرار نام مولف : | ناسێح مەلایی |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1400 |
صفحه شمار: | دوره 7، شماره 1 - شماره پیاپی 11 شهریور 1400 صفحه 151-164 |
توصیفگرها | ئەدەبی بەراورد ، ئەدەبی کوردی ، ئەدەبی کوردیی ناوەندی ، عەلائەدین سەجادی |
چکیده : | نزیکەی دوو سەدە لە بەدیھاتنی ئەدەبی بەراورد و لێکۆڵینەوە بەراوردییەکان تێدەپەڕێت. ئاخێزگە و ناوەندی لەدایکبوونی ئەم بەشە لە ئەدەب، ناوەڕاستی ئورووپا و بە تایبەت وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا بوو. گرنگیی لێکۆڵینەوە بەراوردییەکان بۆ وێژەوانانی زۆرێک لە نەتەوەکانی دیکە خێرا دەرکەوت و لەو کاتەوە بەردەوام بۆ پەرەسەندن و خۆماڵیکردنی ئەم جۆرە لێکۆڵینەوەگەلە ھەوڵ دەدن. توێژەرانی ئەدەبی کوردیش لەم ڕەوتە بێخەبەر نەبوونە و بەش بە حاڵی خۆیان بۆ پێناسەکردنی ئەم زانستە نوێیە ھەوڵیان داوە. سەرەتای بەدیھاتن و داڕشتنی زاراوەی ئەدەبی بەراورد لە سەر دەستی یەکەم کەس لە ھەر ئەدەبێک و ھەروەھا ئەدەبی کوردییش گرنگە و گرنگییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئاستی زانیاریی و تێکۆشانی خاوەن ئەدەبەکە لە بواری لێکۆڵینەوە بەراودییەکاندا پیشان دەدات. بە پێی بڕوای زاڵ، سەرەتای دەرکەوتنی زاراوەی ئەدەبی بەراورد و ھەروەھا ئەنجامدانی یەکەم لێکۆڵینەوەی بەراوردی لە ئەدەبی کوردی بە گشتی و ئەدەبی کوردیی ناوەندیدا بە تایبەت، بۆ حەفتاکان و ھەشتاکانی سەدەی بیستەم لە لایەن عەزیز گەردی-ـەوە دەگەڕێتەوە. ئەم وتارە ھەوڵی داوە بە شێوازی لێکۆڵینەوەیی-شیکارانە ئاوڕێک لە سەر ڕەوتی بەکارھێنانی زاراوەی ئەدەبی بەراورد و ئەنجامدانی یەکەم لێکۆڵینەوەی بەراوردی لە ئەدەبی کوردیدا بداتەوە. لە دەستکەوتەکانی ئەم لێکۆڵینەوە دەرخستنی ئەو بابەتە بووە کە وێژەوانانی کورد، پێشتر لەو کاتەی ئاماژەی پێکرا ئاگایان لە ئەدەبی بەراورد بووە و لە ڕاستیدا لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا لێکۆڵینەوەی بەراوردی ئەنجام دراوە. عەلائەدین سەجادی بۆ یەکەم جار لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردیدا (١٩٥٢)، زاراوەی ئەدەبی بەراوردی بە کار ھێناوە و دەستی داوەتە لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردی لە نێوان ئەدەبی کوردی لەگەڵ ئەدەبگەلی کۆنی دونیا و پێکەوە ھەڵیسەنگاندووە |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15824 |
زبان مدرک : | کوردی |