دسترسی همگانی(OPAC) نام کتابخانه در اوپک

لێکۆڵینەوەیەک لە سەر ڕوانگەی ڕخنەگرانەی شاعیرانی ڕۆشنبیری کورد لەبارەی سۆفیگەرییەوە (1400) / احمدی ، جمال، نویسنده بازکردن سندلێکۆڵینەوەیەک_لە_سەر_ڕوانگەی_ڕخنەگرانەی_شاعیرانی_ڕۆشنبیری_کورد_لەبارەی_سۆفیگەرییەوە.pdf
نوع مدرک:برنامه‌ها و فایلهای کامپیوتری
سرشناسهاحمدی ، جمال، نویسنده
عنوان :لێکۆڵینەوەیەک لە سەر ڕوانگەی ڕخنەگرانەی شاعیرانی ڕۆشنبیری کورد لەبارەی سۆفیگەرییەوە
تکرار نام مولف :جمال احمدی
ناشر:دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی
سال نشر :1400
صفحه شمار:دوره 7، شماره 2 - شماره پیاپی 12 اسفند 1400 صفحه 253-267
توصیفگرهاعیرفان  سۆفیگەری  شیعر  کۆمەڵگای کورد  شێخ
چکیده :بە درێژایی مێژوو، عیرفان و سۆفیگەری له لایەن زانایان و عارفانەوە کهوتووەتە بەر ڕەخنە و لێکۆڵینەوی زۆرەوە. لە ڕابوردووەوە تاکوو ئێستا، هێندێک لە زانایان کە ئەکرێ بە سەلەفی نێویان بەرین، ڕێبازی عیرفانییان بە لاوه دروست نەبووە و بەردەوام بەرپەرچیان داوەتهوه و ڕەتیان کردووەتەوە؛ بەڵام هێندێ لە زانایانی دیکە، ڕەخنەی زانستییان لێ گرتووە و چاکی و خراپیی سۆفیگەرییان خستووەتە بەر چاو. کۆمەڵگای کوردیش کۆمەڵگایەکی موسڵمانە و وەک هەموو وڵاتە ئیسلامییەکان، سۆفیگەریی تێدا هەیە. وێرای ڕێزدانان بۆ ئەو تاقمە عارفە تێکۆشەرانەی کە لە کۆمەڵگای کورددا کەم نەبوون، دەبێ بزانین هێندێ لە شێخ و سۆفییەکان لە دەقە ئەدەبییەکاندا وەکوو کۆسپ و بەرگری پێشکەوتنی کورد باسیان کراوە و بە توندی ڕەخنەیان لێ گیراوە. ئەم وتارە دەیهەوێ لە ڕوانگەی شاعیرە کوردە ڕۆشنبیرەکانەوە، ئاوڕێکی ڕەخنەگرانە لە عیرفان و سۆفیگەری لە کوردەواریدا بداتەوە. ئەم توێژینەوەیە کە بە شێوەی شیکاریی ناواخنهوه، بە کەڵک‌وەرگرتن لە سەرچاوە کتێبخانەییەکان نووسراوە، بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەگەڕێ کە هۆی دژایەتیی شاعیرە ڕۆشنبیرەکانی کورد لەگەڵ عیرفان و سۆفیگەریدا، بە تایبەت عیرفانی بەهەڵەداڕۆیشتوو، چییە. ئاکامی لێکۆڵینەوەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بە پێی ڕوانگەی ئەم شاعیرانە و بە وردبوونەوە لە ئاکار و هەڵسوکەوتی شێخ و سۆفییەکان، تەنبەڵی، بێکاری، دڵ‌چەراندن، مەقامی قودسی بۆ خۆ دابین‌کردن، خۆ بەزل زانین و ڕیا و هتد، بوونەتە هۆی هەندێ کێشە و گرفت لە نێو کۆمەڵگای کورددا کە لەمپەری پێشکەوتنی کۆمەڵگاکە بووە
لینک ثابت رکورد:../opac/index.php?lvl=record_display&id=15838
زبان مدرک :کوردی
شماره ثبتشماره بازیابینام عام موادمحل نگهداریوضعیت ثبتوضعیت امانت
فاقد شماره ثبت
لێکۆڵینەوەیەک_لە_سەر_ڕوانگەی_ڕخنەگرانەی_شاعیرانی_ڕۆشنبیری_کورد_لەبارەی_سۆفیگەرییەوە.pdf - application/pdf
Adobe Acrobat P...