دسترسی همگانی(OPAC) نام کتابخانه در اوپک

زاری «کوردیی ناوەندی» و ناوە هەمەچەشنەکانی: چەند سەرنجێکی نوێ (1400) / ڕەسووڵ ، سوداد، نویسنده بازکردن سندزاری_«کوردیی_ناوەندی»_و_ناوە_هەمەچەشنەکانی_چەند_سەرنجێکی_نوێ.pdf
نوع مدرک:برنامه‌ها و فایلهای کامپیوتری
سرشناسهڕەسووڵ ، سوداد، نویسنده
عنوان :زاری «کوردیی ناوەندی» و ناوە هەمەچەشنەکانی: چەند سەرنجێکی نوێ
تکرار نام مولف :سوداد ڕەسوول
ناشر:دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی
سال نشر :1400
صفحه شمار:دوره 7، شماره 2 - شماره پیاپی 12 اسفند 1400 صفحه 269-288
توصیفگرهاکوردی  کورمانجی  سۆرانی  زمانی ئەدەبی  کوردیی ناوەندی  میرنشینی بابان
چکیده :زارە کوردییەکان بە ناوی جۆراوجۆری وەک کورمانجی، سۆرانی، کەڵهوڕی و هتد ناسراون، هەندێک شێوەزاریش بە ناوی عەشیرەت و ناوچە و شار ناسراون وەک جافی، سورچی، خۆشناوەتی، سلێمانی، هەولێری، گەرمیانی و تاد. دیالێکتی کوردیی ناوەندی وەک زارێکی سەرەکیی زمانی کوردی کە ئێستا زیاتر بە «سۆرانی» ناوبانگی هەیە، هەر لە سەرەتای گەشەکردنی وەک زمانێکی ئەدەبی لە میرنشینی باباندا لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەمەوە هەتا ئێستا بە چەندین ناوی جیاواز ناسراوە. ئەم زارە کوردییە لە سەرەتادا لە نێو شیعری شاعیرانی میرنشینی باباندا هەتا سەرەتای سەدەی بیستەمیش بە «کوردی» ناوی هاتووە، بەڵام زاری دیکەی کوردی وەک کوردیی باکوور بە «کورمانجی»، کوردیی گۆرانیش بە « گۆران» و هەندێک جاریش بە «کوردی» ناوی هاتووە. لە بیستەکانی سەدەی بیستەم، زاری کوردیی ناوەندی ناوێکی نوێی بۆ پەیدا دەبێت و بە «بابانی» دەناسرێت، دواتریش بە کرمانجیی خواروو و کرمانجیی ناوەڕاست دەناسرێت. لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمیش ناوێکی نوێی بۆ پەیدا دەبێت و بە «سۆرانی» دەناسرێت. ئەم ناوەی دوایی ئێستا باوترین ناوە بۆ ئەم زارە کوردییە. لەم توێژینەوەیەدا ڕەگوڕیشەی پەیدابوونی ئەم ناوانە و چۆنیەتیی بڵاوبوونەوەی شی کراوەتەوە. ئەمەش ڕوون کراوەتەوە کە ناوی سۆرانی ناوێکی گونجاو نییە بۆ ئەم زارە، چونکە ئەم ناوە هیچ پێشینەیەکی مێژوویی نییە و لە کۆندا ناوی میرنشینێک بووە و ئێستاش ناوێکی ناوچەییە بۆ بنزارێکی ناوچەیی کوردیی ناوەندی، بۆیە ئەم ناوە لەگەڵ قەوارەی ئاخێوەرانی ئەم زارە ناگونجێت کە لە دوو بەشی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندان. لە ڕووی جوگرافییەوەش، ئەم زارە لە ناوەڕاستی کوردستان و لە نێوان هەردوو زاری سەرەکیی کوردی، کوردیی باکوور و کوردیی خواروو، هەڵکەوتووە، بۆیە ڕاستترین و زانستیترین ناو بۆ ئەم زارە، کوردیی ناوەندییە
لینک ثابت رکورد:../opac/index.php?lvl=record_display&id=15839
زبان مدرک :کوردی
شماره ثبتشماره بازیابینام عام موادمحل نگهداریوضعیت ثبتوضعیت امانت
فاقد شماره ثبت
زاری_«کوردیی_ناوەندی»_و_ناوە_هەمەچەشنەکانی_چەند_سەرنجێکی_نوێ.pdf - application/pdf
Adobe Acrobat P...