دسترسی همگانی(OPAC) نام کتابخانه در اوپک

بن‌واتای چاوەڕوانیی سەرکەوتن و پێشبینیی داھاتووی ڕوون لە شێعری بەرگریی عەبدوڵا پەشێودا؛ لێکۆڵینەوەی دەفتەری دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شێعرێکی قەدەغە (1401) / مەڵائی ، ناسێح، نویسنده بازکردن سندبن‌واتای_چاوەڕوانیی_سەرکەوتن_و_پێشبینیی_داھاتووی_ڕوون_لە_شێعری_بەرگریی‌_عەبدوڵا_پەشێودا.pdf
نوع مدرک:برنامه‌ها و فایلهای کامپیوتری
سرشناسهمەڵائی ، ناسێح، نویسنده
عنوان :بن‌واتای چاوەڕوانیی سەرکەوتن و پێشبینیی داھاتووی ڕوون لە شێعری بەرگریی عەبدوڵا پەشێودا؛ لێکۆڵینەوەی دەفتەری دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شێعرێکی قەدەغە
تکرار نام مولف :صباح ملائی
ناشر:دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی
سال نشر :1401
صفحه شمار:دوره 8، شماره 2 - شماره پیاپی 14 اسفند 1401 صفحه 139-155
توصیفگرهابن‌واتا  چاوەڕوانیی سەرکەوتن  پێشبینیی داھاتووی ڕوون  شێعری بەرگریی  کوردستانی عێراق  عەبدوڵا پەشێو
چکیده :بن‌واتاکانی ئەدەبی بەرگریی بە گشتی و شێعری بەرگریی بە تایبەت جۆربەجۆرن. بن‌واتای چاوەڕوانیی سەرکەوتن و دەرکەوتنی داھاتووی ڕوون یەکێکە لەو بن‌واتایانەی کە لە شێعری شاعێرانی ئەم بوارەدا ڕەنگدانەوەیێکی بەرچاوی ھەیە. شوێنەواری ئەم بن‌واتایە چ لە ئەدەبی بەرگریی جیھانیی و چ لە ئەدەبی ناوچەیی و نیشتمانیی‌دا بەڕوونیی دیارە. ھەبوونی ئەدەبی بەرگریی بە چاوەڕوانیی سەرکەوتن بۆ بزاڤە بەرگریی‌کارەکان و داھاتوویێکی ڕوون بۆ نەتەوەکانیانەوە بەندە کە تەنیا دەتوانێت بە دەستی منداڵان، واتە بەرە و وەچەکانی داھاتوو ڕوو بدات. عەبدوڵا پەشێو وەکوو یەکێک لە کۆڵەکەکانی ئەدەبی بەرگریی ھەرێمی کوردستانی باشوور لە نیوەی دووھەمی سەدەی بیستەم‌دا، ھەوڵی داوە جێگای ئەم بابەتە لە دڵی شێعرەکانی خۆی‌دا بکاتەوە و کاریگەرییەکی باشتر و زۆرتر بە مەبەستە شێعرییەکانی خۆی ببەخشێت. لەم وتارەدا ھەوڵ دراوە بە توێژینەوە لە دەفتەری دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شێعرێکی قەدەغەی پەشێو، و بە پشت‌بەستن بە شێوازی گێڕانەوەیی-شیکارییەوە، کاریگەریی قووڵی ئەم بن‌واتایە لە سەر مەبەستە شێعرییەکان و شێوازی شێعریی شاعێر لە ئەدەبە بەرگرییەکەی‌دا دەر بخات. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە بەشێکی ئەنجامەکانی‌دا دەری دەخات یەکێک لە گرنگترین بن‌واتا شێعرییەکانی پەشێو چاوەڕوانیی سەرکەوتن و پێشبینیی دەرکەوتنی داھاتوویێکی ڕوونە کە بەرەی داھاتوو پێکی دێنێت. توانستی شاعێر لە ھەڵبژاردنی وشە ڕاگەیێنەرەکان و کەڵک‌وەرگرتن لە وێنەسەرەتاییە ناسراوەکان بووەتە ھۆی ئەوەی کە مۆرکێکی تایبەت بە شێوازەکەیەوە بنەخشێت و بەھێزتری بکات تاکوو کاریگەرییەکی قووڵتر لە سەر بەردەنگ دانێت
لینک ثابت رکورد:../opac/index.php?lvl=record_display&id=15848
زبان مدرک :کوردی
شماره ثبتشماره بازیابینام عام موادمحل نگهداریوضعیت ثبتوضعیت امانت
فاقد شماره ثبت
بن‌واتای_چاوەڕوانیی_سەرکەوتن_و_پێشبینیی_داھاتووی_ڕوون_لە_شێعری_بەرگریی‌_عەبدوڵا_پەشێودا.pdf - application/pdf
Adobe Acrobat P...