| نوع مدرک: | برنامه‌ها و فایلهای کامپیوتری |
| سرشناسه | سەرباز ، حەسەن، نویسنده |
| عنوان : | گێڕانەوەی کارەساتی قەڵای دمدم لە نێوان کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی ئەسکەندەربەگی تورکمان و رۆمانی دمدم ی عەرەب شەمۆ |
| تکرار نام مولف : | حسن سرباز |
| ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
| سال نشر : | 1401 |
| صفحه شمار: | دوره 8، شماره 1 - شماره پیاپی 13 شهریور 1401 صفحه 175-185 |
| توصیفگرها | قەڵای دمدم ئه‌میرخانی برادۆست ئەسکەندەر بەگی تورکمان مێژووی عالەم ئارای عەباسی عەرەب شەمۆ |
| چکیده : | یه‌کێک له‌و کاره‌ساته گرینگ و خوێناوییانه‌ی له مێژووی کوردستان و پاش دابه‌ش کردنی ئه‌م ناوچەیە له نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانی سه‌فه‌وی و عوسمانی رووی داوه، هێرشی شاعەباسی سه‌فه‌وی بۆ سه‌ر قه‌ڵای مێژوویی دمدم و به‌رخۆدانی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌وه‌ره‌یه به سه‌رکردایه‌تی ئه‌میرخانی برادۆست ناسراو به خانی له‌پ زێڕین که دوای به‌رگری و به‌رخۆدانێکی زۆر و دوای چه‌ند جار تێک شکاندنی سوپای سه‌فه‌وی، ئه‌و قەڵایە داگیر دەکرێ و ئەمیر خان له گه‌ڵ هه‌واڵانی دەکوژرێن. کاره‌ساتی قه‌ڵای دمدم بۆ یەکەم جار لە کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی نووسراوی ئەسکەندەر بەگی تورکمان‌دا کە خۆی لە گەمارۆدانی قەڵا و هەموو رووداوەکانی پاش داگیر کردنی‌دا بەشدار بووە، تۆمار کراوە. ئەو کارەساتە له ئه‌ده‌بی زاره‌کی و ره‌سمی کوردیش دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و به چه‌شنه‌کانی به‌یت و گۆرانی و شێعری حه‌ماسی و چیرۆک و رۆمان خۆی نواندووه. عه‌ره‌ب شه‌مۆ یه‌کێکه له‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبه مه‌زنانه‌ی که به شێوه‌ی رۆمانی مێژوویی ئه‌م رووداوه مێژووییه‌ی تۆمار کردووه. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ئه‌درێ بە شێوازی لێکۆڵینەوەیی-شیکارانە و بە پێی قوتابخانەی ئەمریکی ئەدەبی بەراورد، بەراوردێک بکرێ لە نێوان بۆچوون و ڕیوایەتی فەرمیی ئەسکەندەر بەگی تورکمان، نووسەری تایبەتی شاعەباسی سەفەوی و عەرەب شەمۆ نووسەر و رۆمان نووسی گەورەی کورد سەبارەت بە کارەساتی مێژوویی قەڵای دمدم. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوو کتێبە بۆمان دەردەکەوێ کە بۆچوونی نووسەرەکانیان لە گێڕانەوەی ئەم کارەساتە و ناساندنی کەسایەتیی ئه‌میرخانی برادۆست و دانیشتووانی قەڵای دمدم و هۆکارەکانی هەڵگیرسانی شەڕ و دەرەنجامەکانی ئەو شەڕە زۆر جیاوازە |
| لینک فایل دیجیتالی : | https://jokl.uok.ac.ir/article_62389.html |
| لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15916 |
| زبان مدرک : | کوردی |