دسترسی همگانی(OPAC) نام کتابخانه در اوپک

نەریتی ئەدەبی و داهێنەرێتیی هونەری لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: بە سەرنجدان بە شیعری کوردیی ناوەندی و سەروو (1401) / موحەمەدی ، فەرهاد، نویسنده بازکردن لینک نەریتی ئەدەبی و داهێنەرێتیی هونەری لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: بە سەرنجدان بە شیعری کوردیی ناوەندی و سەروو
نوع مدرک:برنامه‌ها و فایلهای کامپیوتری
سرشناسهموحەمەدی ، فەرهاد، نویسنده
عنوان :نەریتی ئەدەبی و داهێنەرێتیی هونەری لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: بە سەرنجدان بە شیعری کوردیی ناوەندی و سەروو
تکرار نام مولف :فرهاد محمدی
ناشر:دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی
سال نشر :1401
صفحه شمار:دوره 8، شماره 1 - شماره پیاپی 13 شهریور 1401 صفحه 187-202
توصیفگرهاشیعری کلاسیکی کوردی  نەریتی ئەدەبی  داهێنەرێتیی هونەری  پاشخانی شیعری  نێوان‌دەقێتی
چکیده :شیعری کلاسیکی کوردی لە بواری وێنە شیعرییەکان، بابەتەکان، چەمکەکان، وشەکان و زاراوەکانەوە خاوەن وەها ئاستێکی بەرز و پێکهاتەیەکی یەکگرتوو و تۆکمەیە کە وەکوو بەڵگە دەیسەلمێنن بەبێ پاشخانێکی دەوڵەمەند بەدی‌نەهاتوون و بێ‌گومان لە ڕێگای ئاشنایەتی لەگەڵ ئەزموونگەلێکی شیعرییەوە بووە کە لەو ئاستەدا دەرکەوتوون. لە ڕوانگەی تیۆریی ئەدەبیی نێوان‌دەقێتیشەوە ئەم بابەتە دان‌پێدانراوە کە پاشخانێکی شیعری لە بەدیهاتنی لایەنی وێنەیی، واتایی و پێکهاتەیی شیعری کلاسیکی کوردی دەوری گێڕاوە. لە نێوان تەواوی ئەو ئەگەرانەی کە ڕەنگە بیر و سەرنجی توێژەرانی بەرەو لای ڕابکێشرێت، بەپێی هێماکانی نێودەقی و دەرەوەی‌دەقی دەسەلمێندرێت کە پاشخانی شیعریی شیعری کلاسیکی کوردی بۆ شیعری کلاسیکی فارسی دەگەڕێتەوە؛ بەم بۆنەوە وێنەگەلێکی شیعری و زۆرێک بابەت لە نەریتی ئەدەبیی شیعری کلاسیکی فارسییەوە هاتۆتە نێو شیعری کلاسیکی کوردییەوە و بەردەوام لە شیعری شاعیراندا دووپات بۆتەوە. هەرچەند ئەم تایبەتمەندییە لە هەر سێ لقی شیعری کلاسیکی کوردیدا دەبینرێت، بەڵام لە شیعری گۆرانیدا، بە بەراورد لەگەڵ شیعری کوردیی ناوەندی و سەروودا، لاواز و کاڵترە. لەم توێژینەوەیەدا چۆنیەتیی کەڵک‌وەرگرتنی شاعیرانی کلاسیکی کورد لە نەریتە ئەدەبییەکانی شیعری کلاسیکی فارسی تاوتوێ دەکرێ تا ڕوون ببێتەوە کە لە چ بابەتگەلێکی شیعریدا زۆرتر نەریتە ئەدەبییەکان دەرکەوتوون و ڕادەی داهێنەرێتی‌نواندنی شاعیرانی کورد لە چ ئاستێکدایە. بەپێی دەستکەوتەکانی توێژینەوەکە، کاردانەوەی نەریتە ئەدەبییەکان لە شیعری غینایی و عیرفانیدا زۆرتر بەدی‌دەکرێ و شاعیران هەوڵیان داوە لە نێو بازنەی ئەم نەریتانەدا داهێنەرێتی و نوێکاری بنوێنن. خوڵقاندنی مەزموونی نوێ و خۆماڵی‌کردنەوەی وێنە شیعرییەکان و بابەتەکان، بەرچاوترین شێوەیە کە شاعیرانی کورد لە نێو نەریتە ئەدەبییەکانی شیعری کلاسیکی فارسیدا داهێنەرێتییان ‌نواندووە
لینک فایل دیجیتالی :https://jokl.uok.ac.ir/article_62390.html
لینک ثابت رکورد:../opac/index.php?lvl=record_display&id=15917
زبان مدرک :کوردی
شماره ثبتشماره بازیابینام عام موادمحل نگهداریوضعیت ثبتوضعیت امانت
فاقد شماره ثبت
نەریتی ئەدەبی و داهێنەرێتیی هونەری لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: بە سەرنجدان بە شیعری کوردیی ناوەندی و سەروو - application/pdf
Adobe Acrobat P...