| نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
| سرشناسه | ئەحمەد عومەر ، موحسین، نویسنده |
| عنوان : | کوردۆلۆژى وەک گوتارێکى ڕۆژئاوایی |
| تکرار نام مولف : | محسن احمد عمر |
| ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
| صفحه شمار: | دوره 9، شماره 2 - شماره پیاپی 16 دی 1402 صفحه 297-342 |
| توصیفگرها | کوردۆلۆژى فیلۆلۆژى ڕۆژهەڵاتناسى ڕەخنەى نوێ فەرهەنگ |
| چکیده : | کوردۆلۆژى گوتارێکى دامەزراوەیى ڕۆژئاواییە، نوێنەرایەتى فەرهەنگ و دەسەڵاتى ڕۆژئاوا دەکات. کوردۆلۆژی بەرهەمى سەردەمى نوێیەتییە. سەرهەڵدانى بۆ کۆتایى سەدەى هەژدەهەم دەگەڕێتەوە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم لەوپەڕى گەشانەوە دابووە، ڕاستەوخۆ دواى شەڕى دووهەمى جیهانی کوردۆلۆژیش وەک گوتارى ڕۆژهەڵاتناسى ئاوا دەبێت. پاش ماوەیەک بێدەنگى لە کۆتایى سەدەى بیستەم بەملاوە هەر لە ڕۆژئاوا، لە فۆرمى توێژینەوە کوردییەکان لەناو زانستگا ڕۆژئاواییەکان سەرهەڵدەداتەوە؛ بەڵام لە دەرەوەى گوتارى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا. سەرچاوەکانى کوردۆلۆژى بریتین لە: فیلۆلۆژى، نووسراوەکانى دەزگا ئایینییە ڕۆژئاواییەکان، سەرچاوە ئیتنۆگرافییەکان و سەفەرنامەکان. لە زووێکەوە زمانى کوردى دەبێتە ماتریالى پەیوەندى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بەڵام لە خزمەتى دەزگا ئایینییەکانى ڕۆژئاوا. دەرکەوتنى زاراوەى کوردۆلۆژى بە فۆرمى کوردۆلۆجى لە ناو فەرهەنگى کوردى بۆ ساڵى ١٩١٣ دەگەڕێتەوە؛ بەڵام تا دوایی ساڵى ١٩٧٠ هیچ توێژینەوەیەکى پێشەنگى کوردیمان لەم بارەیەوە نییە. لە سەرچاوە کوردییەکان، کوردۆلۆژى وەک گوتارێک لە خزمەت زمان و فەرهەنگى کوردى دەبیندرێت، ئەمەش وەک هەڵەیەک بۆ بێئەزموونى و بوونى گرفت و کێشە لە ڕوانین و گوتارى کوردى دەگەڕێتەوە. کوردۆلۆژى هەردەم گوتارێکى ڕۆژئاوایى بووە و نوێنەرایەتى ڕوانینى ڕۆژاواى کردووە، نەک ڕوانگەی کوردى، یان ڕۆژهەڵاتی |
| لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15943 |
| زبان مدرک : | کوردی |