نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | سەعید ، ناز، نویسنده |
عنوان : | غەزەلە وەرگێڕدراوەکانی حافز لە تەرازووی شیعرییەتدا |
تکرار نام مولف : | ناز سعید، صدیق علی |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1399 |
صفحه شمار: | دوره 6، شماره 1 - شماره پیاپی 9 شهریور 1399 صفحه 75-98 |
شناسه افزوده : | عەلی ، سدیق، نویسنده |
توصیفگرها | حافزی شیرازی ، وەرگێڕان ، شیعرییەت لادانی شیعری ، کۆلیل |
چکیده : | حافزی شیرازى بە یەکێک لە گەورەترین و بەرزترین مامۆستایانی غەزەل لە ئەدەبی فارسیدا دادەنرێت. شیعرى ئەو هەمیشە لە سەر دڵانە و هەرکەس بەگوێرەى ویست و خواستى خۆى بە نێو دنیاى جوانیى ئەم شاعیرە ناسکخەیاڵەدا گوزەر دەکات. ڕەنگە دنیاى پڕکێشمەکێش و دۆخ و هەلومەرجێکى تایبەت لە ئاڵوگۆڕى دەسەڵاتى سیاسیی ئەودەم کە حافز تێیدا ژیاوە، هەستى ناسک و جوانىناسیی شاعیر ئاوێتەى یەک بووبن و ئەم گەوهەرانەى بۆ ئێمە جێهێشتبێت. جیا لەوەى کە دێتە سەر باسى دنیا و دواڕۆژ، دەوترێت حافز قسەى عارفانەى ئاسمانیی هەیە و هەم غەزەلى عاشقانەى دونیایی. ئەم شاعیرە کاریگەریی زۆرى هەبووە لەسەر شاعیرانى تەواوى دونیا. بەو پێیەى بەرهەمەکەى وەک شاکارێکى ئەدەبى جیهانى لێى دەڕوانرێ و شاعیرانى کوردیش بەدەر نین لەم کاریگەربوونە. ئهم توێژینهوەیە هەوڵیداوه دەقى غەزەلە وەرگێڕدراوەکانى حافز، کە لە لایەن شاعیرى خامەڕەنگینى کوردەوە، وەرگێڕدراوە و لە دووتوێى دیوانی تاڤگەى ئەوین-ی عومەرى ساڵحى ساحێب (کۆلیل) بڵاوکراونەتەوە، به تهرازووی شیعرییەت (پۆیەتیکا)وه بخاته بەر نەشتەری لێکۆڵینەوە. ڕێبازی لێکۆڵینەوەکەمان وەسفی-شیکارانەیە کە له دەستپێکدا باس لە وەرگێڕان و بنەما و ڕێگاکانی وەرگێڕان و پاشان دروستی و نادروستی وەرگێڕانی شیعر کراوه. پاشان چەند غەزەلێک بە نموونە لەو وەرگێڕانە وەرگیراوه و له ڕووی کێش، سەروا، زمان، ڕەوانبێژی، لادانی شیعری و هەموو ئەو تەکنیکانەی کە شیعرییەت و پۆیەتیکای شیعرییان پێ بەهێزدەبێت، هەڵسەنگێنراون. لە کۆتاییدا ئەنجامی توێژینەوەکە بە چەند خاڵێک دەستنیشانکراوه |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15795 |
زبان مدرک : | کوردی |