نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | کەریم ، هێرش، نویسنده |
عنوان : | هه‌ڵوێست له ئه‌ده‌بی کوردی و فارسی‌دا: خوێندنەوەی شیعری کامه‌ران موکری و فه‌ڕوخی یه‌زدی به نموونه |
تکرار نام مولف : | هیرش کریم حمید، سرحد حسین قادر |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1399 |
صفحه شمار: | دوره 6، شماره 1 - شماره پیاپی 9 شهریور 1399 صفحه 99-129 |
شناسه افزوده : | حسەین قادر ، سەرحەد، نویسنده |
توصیفگرها | هه‌ڵوێستی ئه‌ده‌بی ، ئه‌ده‌بی به‌راوردکارانه ، فه‌ڕوخی یه‌زدی ، کامه‌ران موکری |
چکیده : | کامه‌ران موکری و فه‌ڕوخی یه‌زدی وه‌ک دوو له شاعیره دیار و به‌رجه‌سته‌کانی ئه‌ده‌بیاتی فارسی و کوردی و شاعیرگه‌لێکی دەروەست و خاوه‌نهه‌ڵوێست، هه‌میشه شیعره‌کانیان له خزمه‌تی کۆمه‌ڵگادا بووه و ویستوویانه له ڕێی قهڵهمهکهیانهوه ده‌رد و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی پیشان بده‌ن. ئه‌وان وێڕای ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌یان بۆ هه‌ڵوێستنواندن دژ به سته‌م و نادادییه‌کان به‌کار خستووه، خه‌ڵکیشیان دژ به زوڵم و سته‌م و بێدادییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و ئاینییه‌کان هانداوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕووی کاته‌وه به‌ته‌واوی هاوسه‌رده‌می یەکتر نه‌بوون، بەڵام به روونی دیاره که که‌شوهه‌وای ژیانیان له جوغڕافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سه‌رده‌می نێوان شه‌ڕی جیهانی یەکه‌م و دووهه‌مدا زۆر وێک چووه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنیان له ڕووی ئه‌ده‌بی به‌راوردکارییه‌وه شیاو و جێی سه‌رنجه. بیر و سۆزی به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یەکی پته‌و و به هێز، هه‌وڵی بێ‌وچان بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵات بۆ به‌رده‌نگ و به تایبه‌ت چینه ژێرده‌سته‌کان، به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی بێ پێچوپه‌نا له‌گه‌ڵ ناڕێکیی کرده‌وه و خه‌یانه‌ته‌کانی که‌سایه‌تییه سیاسی و حکوومییه‌کان، به‌رنگاری و گازنده دژ به ده‌ستتێوه‌ردانی هێز و هزره بیانییه‌که‌ن له ناوخۆی وڵات و به‌رنگاری و هێرشکردنه‌سه‌ر فێڵبازی و چه‌وتیی که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کان یان ئه‌و که‌سانه‌ی به ناوی ئایین به‌هره‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن، ئه‌و خاڵانه‌ن که به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش، وێنه‌یەکی زه‌ق و به‌رچاو له هه‌ڵوێستدار بوون و سۆزی گشتگیری هونه‌ری و بیری قووڵی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ردووک نووسه‌ردا وه‌ده‌رده‌خات. به‌راوردکاریی بۆچوونی ئه‌و دوو نووسه‌ره سه‌باره‌ت به ئایین و چه‌مکه ئایینیه‌کان، ده‌رخه‌ری جیاوازییه‌کی ورده له نیگایان بۆ دین؛ گه‌رچی خودی ئایین وه‌ک چه‌مکێک و پێگه‌یێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و بگره مێژوویی بۆ نزیککردنه‌وه و ڕێکخستنه‌وه‌ی چینه‌کان له شیعری فه‌ڕوخی یه‌زدیدا ئاماژه‌ی پێکراوه، به‌ڵام دین، به‌و شێوه‌یه له به‌رهه‌مه‌کانی مۆکریدا ده‌رنه‌که‌وتووه و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی نه‌رێنیشی پێنه‌کراوه |
لینک فایل دیجیتالی : | https://jokl.uok.ac.ir/article_61556.html |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15796 |
زبان مدرک : | کوردی |