داڕشتەناسیی بەیتی مەم و زین و بەراوردکردنی هێمانە گرنگەکانی لەگەڵ چیرۆکی ئەفسووناویی کوردیدا (1397) / ابراهیمی ، مظهر (1359 -)، نویسنده
نوع مدرک: برنامهها و فایلهای کامپیوتری سرشناسه ابراهیمی ، مظهر (1359 -)، نویسنده عنوان : داڕشتەناسیی بەیتی مەم و زین و بەراوردکردنی هێمانە گرنگەکانی لەگەڵ چیرۆکی ئەفسووناویی کوردیدا تکرار نام مولف : مظهر ابراهیمی، خیرالله آجار ناشر: دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی سال نشر : 1397 صفحه شمار: دوره 4، شماره 2 - شماره پیاپی 6 اسفند 1397 صفحه 187-215 شناسه افزوده : آجار ، خیرالله، نویسنده توصیفگرها ئەدەبی زارەکیی کوردی ، بەیتی مەم و زین ، چیرۆکی ئەفسووناوی ، داڕشتەناسی ، ڤلادیمیر پراپ چکیده : ئامانجی وتاری بەردەست، دیاریکردنی پێکهاتەی بهیتی مهم و زین و پاشان بەراوردکردنی هێمانە ژێرخانی و سەرخانییەکانیەتی لەگەڵ چیرۆکی ئەفسووناویی کوردیدا. ئهنجامی داڕشتهناسیی مهم و زین نیشان دەدات پێڕەوەکەی ڤلادیمیر پراپ لە زۆر لایەنەوە لهگەڵیدا تهبایه. سێ هێمانی جیاوازی «شینگێڕی»، «دوعا» و «بەڵێنی» ژی دەبینرێن، کە بە سەرنجدان بە گرنگییان لە پێشڤەچوونی گێڕانەوەکەدا، دەکرێت بە «ئەرک» هەژمار بکرێن. له سی و یەک ئهرکی دهستنیشانکراوی پراپ، بیست و سێ نموونهیان لە مەم و زیندا هەن. ئەم بەرهەمە له دوو بزاڤ پێکدێت و کەسایەتییە سەرەکییەکانی بزاڤی یهکهم بریتین لە مهم، پاڵهوانی سەرەکی؛ زین، کچەمیر؛ بهکر و میرزێندین، تاوانکار و بهنگینه، قهرهتاژدین و خاتووئهستی، یارمهتیدهر. له بزاڤی دووههمدا، بهنگینه پاڵهوانه و له کۆتاییدا دهبێته پادشا. بەراوردی بهیتی بەرباس و چیرۆکی ئهفسووناویی کوردی ڕوونی دەکاتەوە، سەرەڕای جیاوازیی چەشن، لە باری پێکهاته و هێمانه ژێرخانییهکانهوه هاوبهشیی زۆر له نێوانیاندا ههیه. بەڵام ههندێک جیاوازیش دەبینرێن که گرنگترینیان سهرنهکهوتنی سەرلەهەنگ یان پاڵهوانی سهرهکییە. لێکۆڵینهوهی ئهم لایهنه نیشان دەدات، سهرەڕای ههبوونی چهند خاڵی ههڤپار، لهم ڕووەوە جیاوازیی بهرچاو لهگۆڕێدایە. بۆ نموونه، له بهشی ناوهندی و سهرهکیی گێڕانەوەکەدا، به پێچهوانهی بهشی دهستپێک و کۆتایی که زۆر له چیرۆکی ئهفسووناوی نزیکن، بهرهوڕووی جۆرێک سهربوردهی ڕاستهقینه دهبینهوه؛ بە چەشنێک کە دهتوانین بڵێین بەیتی مهم و زین ڕاستییهکی کۆمەڵگای کوردستانە کە بە ئهفسانه و ڕووداوی ئەفسووناوی دەورە دراوە لینک ثابت رکورد: ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15457 زبان مدرک : کوردی
شماره ثبت شماره بازیابی نام عام مواد محل نگهداری بخش وضعیت ثبت وضعیت امانت فاقد شماره ثبت کاریگەریی ئایدیۆلۆجی لەسەر بەسووژەبوونی تاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایکدا: خوێندنەوەی ڕۆمانی پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی (1399) / ابراهیمی ، مظهر (1359 -)، نویسنده
نوع مدرک: برنامهها و فایلهای کامپیوتری سرشناسه ابراهیمی ، مظهر (1359 -)، نویسنده عنوان : کاریگەریی ئایدیۆلۆجی لەسەر بەسووژەبوونی تاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایکدا: خوێندنەوەی ڕۆمانی پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی تکرار نام مولف : مظهر ابراهیمی ناشر: دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی سال نشر : 1399 صفحه شمار: دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10 اسفند 1399 صفحه 87-108 توصیفگرها زمانی کوردی ، ئایدیۆلۆجی ، دەزگای سەرکوت و ئایدیۆلۆجیکی دەوڵەت ، سوژە ، پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی چکیده : وتاری بەردەست، پەرژاوەتە سەر پرسی زمان لە نێو کوردەکان لە تورکیا و باندۆری ئایدیۆلۆجی لەسەر پێڤاژۆی بەسووژەبوونی تاکی کورد لە هەمبەر زمانی دایکدا. بەم پێیە، ڕۆمانی پێشبازیا چیرۆکێن نەقەدیایی نووسینی شەنەر ئۆزمەن، بەگوێرەی کۆمەڵێ چەمک وەک «ئایدیۆلۆجی»، «دەزگای سەرکوت و دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکانی دەوڵەت» و «سووژە و پێڤاژۆی بەسووژەبوون» لە تیۆریی ڕەخنەیی لویی ئاڵتوسێر، خوێندراوەتەوە. لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات دەسەڵاتی تورکیا هاوکات لەگەڵ سەرکوتی فیزیکی، لە ڕێگەی دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکانەوە، پێڤاژۆی پاکتاوکاری و پەراوێزخستنی زمانی کوردیی پێشخستووە. چوار دەزگای چالاکی هاودەستی دەوڵەت لەم پەیوەندییەدا بریتین لە دەزگای ئایینی، خێزان، خوێندنگە و میدیا، کە توانیویانە لە چێکردنی سووژەی ملکەچدا بە تەواوی سەربکەون. ئەم سووژانە، هاوکات لەگەڵ کردەی ئایدیۆلۆجیک، لە ڕێگەی بەکارهێنانی سەرکوتەوە، زۆرترین ئاستەنگیان بۆ سووژە سەربزێو و بەرەنگارەکان ناوەتەوە. پاڵەوانی سەرەکیی ڕۆمانەکە، لە پێگەی سووژەیەکی زمانپارێزدا، ملکەچی ئایدیۆلۆجیی زاڵ نابێت؛ بۆیەش دەکەوێتە بەر هەڕەشە و لە کۆتاییدا بە دەستی سووژەیەکی فریودراوی دەزگای ئایینی دەکوژرێت. سووژە گوێڕایەڵەکان، لە ژێر کاریگەریی هەر دوو جۆر دەزگای سەرکوت و ئایدیۆلۆجیکدا هەڵسازراون؛ بەڵام دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکان باڵادەستترن و توانیویانە سووژەی دەستاژۆی زمانی بە سەرکەوتوویی بنیاتبنێن؛ بە جۆرێ کە، سووژەکان بۆخۆیان، «ئازادانە» ڕەوشی داسەپاو بەرهەم دەهێننەوە. سەرکوتی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، سەرکەوتنی ئایدیۆلۆجیی زاڵ، بەرخۆدانی بێئاکام، هیوابڕاوی و دۆڕان کەشی زاڵی ڕۆمانەکە پێکدەهێنن. سەرەڕای ئەمانەش، پەشیمانیی بکوژ لە کوشتنی سەرلەهەنگ (پاڵەوانی سەرەکی) و گەیشتن لە ڕاستیی ڕوانگەکانی ئەو لە کۆتایی دەقەکەدا، ئاماژەن بۆ بەردەوامبوونی ڕەوتی بەرەنگاری و بەرخوەدان لینک ثابت رکورد: ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15808 زبان مدرک : کوردی
شماره ثبت شماره بازیابی نام عام مواد محل نگهداری بخش وضعیت ثبت وضعیت امانت فاقد شماره ثبت