نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | قهرمانی ، جعفر (1354 -)، نویسنده |
عنوان : | جوانیناسی و شیعری هێمن نوع مقاله [وتار - مقاله] |
تکرار نام مولف : | جعفر قهرمانی، سید اسعد شیخ احمدی |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1396 |
صفحه شمار: | دوره 3، شماره 1 - شماره پیاپی 4 آذر 1396 صفحه 167-188 |
شناسه افزوده : | شیخ احمدی ، سید اسعد، نویسنده |
توصیفگرها | جوانیناسی ، هێمن ، ئاوازی ناوەوە ، وێنەی شیعری |
چکیده : | جوانیناسی هەر لە سەردەمی سوقرات و بگرە کۆنتریشەوە بە فۆرم و شێوازی جیاواز لە لایەن فەیلەسووفانی یۆنانەوە لێکدانەوەی لەسەر کراوە. بیری تێڕامان لە جوانی لە سەردەمی کلاسیکدا گەیشتە چڵەپۆپەی گەشەکردن. مێژووی سەرهەڵدانی جوانیناسی بە شێوازێکی زانستی بۆ سەرەتای سەدەی هەژدەهەم دەگەڕێتەوە. یەکەم جار فەیلەسووفی ئاڵمانی، ئەلێکساندێرکۆتلیب باوم گارتێن (١٧٦٢-١٧١٤)، زاراوەی جوانیناسی بەکار هێنا.ئاواز (مۆسیقا) بەشێک لە پێکهاتەی جوانیناسی و رەگەزە بنەڕەتییەکانی شیعرە. لە راستیدا شیعر ئاخاوتنێکی ئاوازییە و هەست و سۆز دەبزوێنێ. هێمن لە زۆربەی شیعرەکانیدا گرنگییەکی تایبەتی بە ئاوازی شیعری داوە و بە بەهرەوەرگرتن لە ئاوازی ناوەوە و دەرەوە جوانییەکی تایبەتی بە فۆرم (رواڵەت) و ناوەرۆکی شیعرەکانی بەخشیوە و دەکرێ ئەم بابەتە وەک لایەنێکی جوانیناسی لە شیعرەکانیدا بپشکندرێ و بەرجەستە بکرێت.مەبەستی سەرەکی لە شرۆڤەی جوانیناسیی شیعری هێمن ئەوەیە ئەم بابەتە وەک تاقیگەیەک چاو لێکەین و بزانین شیعرەکانی چەندە لەم بوارەدا سەرکەوتوویە؟ چەندە هێمن هزرخەیاڵاویی ئاوێتەی جوانیناسی کردووە و هەستی بەردەنگ دەجووڵێنێت؟ مهبهست لهم وتاره تهنیا ئهوه نییه بسهلمێنین شیعری هێمن بههرهی جوانیناسیی ههیه و بهس، بهڵکوو لە روانینێکی گشتیدا سهلماندنی ئهم راستییەیە که شاعیرانی کورد شارهزای زانستی جوانیناسی بوون.لەم وتارەدا تیشک دەخرێتە سەر بەشێک لە جوانیناسیی ئاوازی و جوانیناسیی خەیاڵی شیعری هێمن کە لە ئافراندنی وێنەی شیعریدا رۆڵی سەرەکییان هەیە. شیعری هێمن خاوەنی خەیاڵێکی بەرز، هزرێکی قووڵ، زمانێکی رەوانە و هەر ئەم بابەتانە شیعری هێمن بەهێز و دڵڕفێن دەکەن. رەوتی بەکارهاتوو لەم لێکۆڵینەوەیەدا، رەوشتی ئێسنادی و کتێبخانەییە، کە لە فیشنووسی لەسەر بابەتەکان پێکهاتووە |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15435 |
زبان مدرک : | کوردی |