ئێستاکه رێژه‌ێکی زۆر له سه‌رچاوه‌کان (به زمانی جیاواز) سه‌باره‌ت به کورد و کوردستان له چه‌ندین رێگه‌وه وه‌ک تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ویکی پێدیا، ماڵپه‌ڕ، وێبلاگ و ئه‌م جۆره شتانه بڵاو ده‌کرێته‌وه. ئه‌م جۆره بڵاوکردنه‌وه چه‌ن کێشه‌ی هه‌یه. وه‌ك:
1- زۆربه‌ی ئه‌مانه مافی نووسه‌ریان له به‌رچاو نه‌گرتووه.
2- رێکخستن و پۆلێنکردنیان به شێوه‌ی زانستی نییه
3- دۆزینه‌وه‌و ڕاده‌ست خستنی سه‌رچاوه بۆ خوێندکار و لێکۆڵه‌ر ساکار نییه
بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه کتێبخانه‌ی ئه‌لکترۆنی کوردی دروستکراوه.
کتێبخانه‌ی کوردی پێشگرێمانه هه‌موو سهرچاوهێک کۆده‌کاته‌وه و رێکی ده‌خات.
له هه‌موو نووسه‌ران، وه‌شانگه‌کان، رێکخراوه‌کان و هه‌ر ساحێب مافێکی بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه داوا ده‌که‌ین گه‌ر نایه‌وێت به‌رهه‌مێکی له رێگه‌ی ئه‌م کتێبخانه‌وه بکه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر، ئاگادارمان کاته‌وه.
کتێبخانه‌ی کوردستان‌ناسی
زانکۆی کوردستان
ئێمه‌یل: ksi.Elibrary@uok.ac.ir