نوع مدرک: | برنامهها و فایلهای کامپیوتری |
سرشناسه | دەستوورە ، کاوە، نویسنده |
عنوان : | نەریتی دووەم و کولتووری خود: بە ئاوڕدانەوەیەک لە لەخەومای جەمیل صائیب |
تکرار نام مولف : | کاوه دستوره |
ناشر: | دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی |
سال نشر : | 1401 |
صفحه شمار: | دوره 8، شماره 1 - شماره پیاپی 13 شهریور 1401 صفحه 203-217 |
توصیفگرها | کولتووری خود نەریتی دووەم ڕەوشت ئاکار جەمیل صائیب |
چکیده : | ئەم دەقە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنی هێڵە گشتییەکانی کولتووری خود لە کۆمەڵگای کوردستان. کولتووری خود بریتییە لە ڕوانگە و پراکتیکە ڕەوشتییەکان. لەم جۆرە کولتوورەدا جەخت لە سەر چۆنێتیی دروستکردنی بەهایەکە کە کەسێک بە خۆی دەبەخشێت. لە کردەی ڕەوشتیدا تاک داهێنەری بەها و حەزەکانی خۆیەتی، نە کەسی دیکە. بەڵام جگە لە سات و دەلاقە ڕەوشتییەکان، پراکتیکەکانی هونەری ژیانیش لە خانەی کولتووری خوددایە. بە پێچەوانەوە، وێستگەی پێچەوانەی کولتووری خود لە کولتووری ئاکاریدایە کە تێیدا کەسێک (کۆمەڵگا) دەستنیشانکەری بەهاکانی ژیانی کەسێکە. ئاوڕدانەوەیەکی خێرا بە توخمەکانی کولتووری خود، پێگەی ئەم جۆرە ڕوانینە بۆ ژیان و پیشاندانی ڕادەی گرنگیی لە کۆمەڵگا کۆنەکانی کوردستان ئامانجی ئەم توێژینەوەیە. بۆ ئێمەی مرۆڤی هاوچەرخ، بوونی چەند دەقی ئەدەبی وەک لە خەومای جەمیل صائیب، جا هەرچەند بە ژمارە کەمیش بن، سەلمێنەری ئەو وەرچەرخانە دانایی-مێژووییەیە کە لە سەرەتای سەدەی بیست ڕوو دەدات. لە ڕێگای ئەم چیرۆکەوە و پاڵپشت بە ڕێڕەوی شیکاریی گوتاری، هەوڵمان لەوەدایە دەست بخەینە سەر ئەو خاڵانە کە پیشاندەری چۆنێتیی بەرجەستەبوونەوەی کولتووری خودە لە بەرانبەر کولتووری ئاکاری لەو سەردەمەدا |
لینک فایل دیجیتالی : | https://jokl.uok.ac.ir/article_62391.html |
لینک ثابت رکورد: | ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15918 |
زبان مدرک : | کوردی |