![]()
نەریتی دووەم و کولتووری خود: بە ئاوڕدانەوەیەک لە لەخەومای جەمیل صائیب (1401) / دەستوورە ، کاوە، نویسنده
![]()
![]()
نوع مدرک: برنامهها و فایلهای کامپیوتری سرشناسه دەستوورە ، کاوە، نویسنده عنوان : نەریتی دووەم و کولتووری خود: بە ئاوڕدانەوەیەک لە لەخەومای جەمیل صائیب تکرار نام مولف : کاوه دستوره ناشر: دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی سال نشر : 1401 صفحه شمار: دوره 8، شماره 1 - شماره پیاپی 13 شهریور 1401 صفحه 203-217 توصیفگرها کولتووری خود نەریتی دووەم ڕەوشت ئاکار جەمیل صائیب چکیده : ئەم دەقە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنی هێڵە گشتییەکانی کولتووری خود لە کۆمەڵگای کوردستان. کولتووری خود بریتییە لە ڕوانگە و پراکتیکە ڕەوشتییەکان. لەم جۆرە کولتوورەدا جەخت لە سەر چۆنێتیی دروستکردنی بەهایەکە کە کەسێک بە خۆی دەبەخشێت. لە کردەی ڕەوشتیدا تاک داهێنەری بەها و حەزەکانی خۆیەتی، نە کەسی دیکە. بەڵام جگە لە سات و دەلاقە ڕەوشتییەکان، پراکتیکەکانی هونەری ژیانیش لە خانەی کولتووری خوددایە. بە پێچەوانەوە، وێستگەی پێچەوانەی کولتووری خود لە کولتووری ئاکاریدایە کە تێیدا کەسێک (کۆمەڵگا) دەستنیشانکەری بەهاکانی ژیانی کەسێکە. ئاوڕدانەوەیەکی خێرا بە توخمەکانی کولتووری خود، پێگەی ئەم جۆرە ڕوانینە بۆ ژیان و پیشاندانی ڕادەی گرنگیی لە کۆمەڵگا کۆنەکانی کوردستان ئامانجی ئەم توێژینەوەیە. بۆ ئێمەی مرۆڤی هاوچەرخ، بوونی چەند دەقی ئەدەبی وەک لە خەومای جەمیل صائیب، جا هەرچەند بە ژمارە کەمیش بن، سەلمێنەری ئەو وەرچەرخانە دانایی-مێژووییەیە کە لە سەرەتای سەدەی بیست ڕوو دەدات. لە ڕێگای ئەم چیرۆکەوە و پاڵپشت بە ڕێڕەوی شیکاریی گوتاری، هەوڵمان لەوەدایە دەست بخەینە سەر ئەو خاڵانە کە پیشاندەری چۆنێتیی بەرجەستەبوونەوەی کولتووری خودە لە بەرانبەر کولتووری ئاکاری لەو سەردەمەدا لینک فایل دیجیتالی : https://jokl.uok.ac.ir/article_62391.html لینک ثابت رکورد: ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15918 زبان مدرک : کوردی
شماره ثبت شماره بازیابی نام عام مواد محل نگهداری بخش وضعیت ثبت وضعیت امانت فاقد شماره ثبت ![]()
ویژدان، پرسێک لە سەرووی پرسە ئاکارییەکانەوە: مەسەلەی ویژدان-ی ئەحمەد موختار و شایەتییەکی گەورە (1400) / دەستوورە ، کاوە، نویسنده
نوع مدرک: برنامهها و فایلهای کامپیوتری سرشناسه دەستوورە ، کاوە، نویسنده عنوان : ویژدان، پرسێک لە سەرووی پرسە ئاکارییەکانەوە: مەسەلەی ویژدان-ی ئەحمەد موختار و شایەتییەکی گەورە تکرار نام مولف : کاوە دەستوورە ناشر: دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی سال نشر : 1400 صفحه شمار: دوره 7، شماره 1 - شماره پیاپی 11 شهریور 1400 صفحه 133-150 توصیفگرها ڕەوشت ، ویژدان ، مێژووی ڕۆژئاوا ، متمانە ، ئەحمەد موختار بەگی جاف چکیده : چەمکی ویژدان پێگەیەکی تایبەتی هەبووە لە گەشەسەندنی مێژووی وڵاتانی ڕۆژئاوادا. ئەم پێگەیە هەم لە فەرهەنگی گشتی ئەو وڵاتانە بەدی دەکرێت، هەمیش جێگاپەنجەی لەسەر یاسا دیارە. ئەم گرنگیە هەر لە یۆنانی کۆنەوە بەردەوامە و هەتا هزری هاوچەرخ ئامادەیە. ویژدان لە فەلسەفەدا لە چەمکە گرنگەکانە، بەڵام لە ئەدەبیاتی ڕۆژئاوایشدا ئامادەیە؛ یاسای مۆدێڕن هەر لە سەرەتاوە پەیوەندیەکی توندوتۆڵی هەبووه لەگەڵ ئەم چەمکە. لەم نەریتەدا ویژدان ساتی گەشەکردنی تاک، ساتی لادان لە نۆرمەکان و ساتی داهێنان و تازەگەری بووە. لە فەرهەنگی سەردەمی مۆدێڕنی کۆمەڵگا کوردییەکاندا، ئەم چەمکە و چەمکی هاوشێوەی ڕوو لە کزی دەنێن و پێگە کۆنەکەی خۆیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی- فەرهەنگیەوە لەدەست دەدەن، بەڵام لە دونیای ڕۆشنبیریشدا جێگای ویژدان هەر فەرامۆشیە. چیرۆکی مەسئەلەی ویژدان-ی ئەحمەد موختار جاف لەو دەرفەتە گرینگانەیە کە دەکرێت بەپاڵپشتی نۆرمەکانی «مێژووی هزر» لە چەند ڕووەوە بەهەند وەربگیردرێت. ساتی نووسین و دەرکەوتنی ئەم چیرۆکە و بەرهەمی هاوشیوەی، شایەتیەکی جوانن بۆ ئەو گۆڕانە هزری و فەرهەنگیانەی کۆمەڵگای کوردی بە خۆیەوە دەبینێت. ئەم چیرۆکە بۆ خۆی ئاماژەیە کە چۆن کۆمەڵگا لە ڕووی هزریەوە گۆڕانکاری بە خۆوە دەبینێت. بەڵام ئەم چیرۆکە بۆ خۆیشی هەڵگری ڕوانینێکی تایبەتە لەسەر چۆنێتی گەشەکردنی ویژدان. ئەحمەد موختار لەم چیرۆکەدا هەوڵ دەدات پیشان بدات کە ویژدان چۆن پێوویستی بە بەستێنێکی لەباری کۆمەڵایەتی هەیە و چۆن لە نەمانی ئەم بەستێنەدا چەمکی وەک ویژدان پەراوێز دەکەوێت لینک ثابت رکورد: ../opac/index.php?lvl=record_display&id=15823 زبان مدرک : کوردی
شماره ثبت شماره بازیابی نام عام مواد محل نگهداری بخش وضعیت ثبت وضعیت امانت فاقد شماره ثبت