دسترسی همگانی(OPAC) نام کتابخانه در اوپک

ویژدان، پرسێک لە سەرووی پرسە ئاکارییەکانەوە: مەسەلەی ویژدان-ی ئەحمەد موختار و شایەتییەکی گەورە (1400) / دەستوورە ، کاوە، نویسنده
نوع مدرک:برنامه‌ها و فایلهای کامپیوتری
سرشناسهدەستوورە ، کاوە، نویسنده
عنوان :ویژدان، پرسێک لە سەرووی پرسە ئاکارییەکانەوە: مەسەلەی ویژدان-ی ئەحمەد موختار و شایەتییەکی گەورە
تکرار نام مولف :کاوە دەستوورە
ناشر:دانشگاه کردستان، پژوهشکده کردستان شناسی، پژوهشنامه ادبیات کردی
سال نشر :1400
صفحه شمار:دوره 7، شماره 1 - شماره پیاپی 11 شهریور 1400 صفحه 133-150
توصیفگرهاڕەوشت ، ویژدان ، مێژووی ڕۆژئاوا ، متمانە ، ئەحمەد موختار بەگی جاف
چکیده :چەمکی ویژدان پێگەیەکی تایبەتی هەبووە لە گەشەسەندنی مێژووی وڵاتانی ڕۆژئاوادا. ئەم پێگەیە هەم لە فەرهەنگی گشتی ئەو وڵاتانە بەدی دەکرێت، هەمیش جێگاپەنجەی لەسەر یاسا دیارە. ئەم گرنگیە هەر لە یۆنانی کۆنەوە بەردەوامە و هەتا هزری هاوچەرخ ئامادەیە. ویژدان لە فەلسەفەدا لە چەمکە گرنگەکانە، بەڵام لە ئەدەبیاتی ڕۆژئاوایشدا ئامادەیە؛ یاسای مۆدێڕن هەر لە سەرەتاوە پەیوەندیەکی توندوتۆڵی هەبووه لەگەڵ ئەم چەمکە. لەم نەریتەدا ویژدان ساتی گەشەکردنی تاک، ساتی لادان لە نۆرمەکان و ساتی داهێنان و تازەگەری بووە. لە فەرهەنگی سەردەمی مۆدێڕنی کۆمەڵگا کوردییەکاندا، ئەم چەمکە و چەمکی هاوشێوەی ڕوو لە کزی دەنێن و پێگە کۆنەکەی خۆیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی- فەرهەنگیەوە لەدەست دەدەن، بەڵام لە دونیای ڕۆشنبیریشدا جێگای ویژدان هەر فەرامۆشیە. چیرۆکی مەسئەلەی ویژدان-ی ئەحمەد موختار جاف لەو دەرفەتە گرینگانەیە کە دەکرێت بەپاڵپشتی نۆرمەکانی «مێژووی هزر» لە چەند ڕووەوە بەهەند وەربگیردرێت. ساتی نووسین و دەرکەوتنی ئەم چیرۆکە و بەرهەمی هاوشیوەی، شایەتیەکی جوانن بۆ ئەو گۆڕانە هزری و فەرهەنگیانەی کۆمەڵگای کوردی بە خۆیەوە دەبینێت. ئەم چیرۆکە بۆ خۆی ئاماژەیە کە چۆن کۆمەڵگا لە ڕووی هزریەوە گۆڕانکاری بە خۆوە دەبینێت. بەڵام ئەم چیرۆکە بۆ خۆیشی هەڵگری ڕوانینێکی تایبەتە لەسەر چۆنێتی گەشەکردنی ویژدان. ئەحمەد موختار لەم چیرۆکەدا هەوڵ دەدات پیشان بدات کە ویژدان چۆن پێوویستی بە بەستێنێکی لەباری کۆمەڵایەتی هەیە و چۆن لە نەمانی ئەم بەستێنەدا چەمکی وەک ویژدان پەراوێز دەکەوێت
لینک ثابت رکورد:../opac/index.php?lvl=record_display&id=15823
زبان مدرک :کوردی
شماره ثبتشماره بازیابینام عام موادمحل نگهداریوضعیت ثبتوضعیت امانت
فاقد شماره ثبت